سێ خەسڵەتی مه‌ترسیداری یهکێتیو پارتی
نەوزاد جەمال
2019-06-02   1315
هستهواژهی (3) خسڵەت، تەنها دەستنیشانکردنێکە بۆ نووسینەکە
نەک دیاردەی سیاسەت. واته، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که سیاسه‌ت ته‌نها
ئه‌وه‌نده گرفت یان هه‌ر بەو خسڵەتانە پێناسەبکرێت. لای نووسەرو
شرۆڤەکاریتر، دیارده‌ی سیاسه‌ت کەمتر یان زیاتر لەو خسڵەتانە هەڵدهگرێ.
بۆیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی کهلەسەرووەختی رووداو پێکدادان و کێشەکاندا ئەو
خسڵەتانە زیاتر قوتده‌بنه‌وه، باسیانده‌که‌ین.
ناڕوونی، بێئاسۆیی و بێمتمانەیی، ئه‌و خهسڵهتهدیارانهن که لەزۆربەی
گەمەو ململانێکانی هێزوبکەرەکاندا دەبینرێتەوە. هه‌ڵبه‌ت، لەروانگە
دەروونییەکەوە ئه‌و خەسڵەتانە لێکنادەمەوە، بەڵکو وەک دیاردەیەکی بابەتی و
هۆکاری زاتی-بکه‌ره‌کان-ی سیاسەت باسیاندەکەم. جگەلەوەش، ئەو سیفەتانە
ئەڵقەیەکی یەکترتەواوکەرن که له‌وانه‌یه هه‌م هۆکارو هه‌م ئه‌نجامی
هۆکارگه‌لێکی بهپێشینهبن. سه‌ره‌ڕای پێکەوەگرێدراوییان، ترس و دڵەڕاوکێ و
پەرچەکرداری توند ده‌خه‌نه‌وه. ته‌نانه‌ت تاراده‌ی پەنابردنەبەر هێزی چەک
بۆ یەکلایکردنەوەی ململانێکان یان بۆ گێڕانه‌وه پارسه‌نگی هێز،
تۆخدهبنهوه.
1-دیمه‌نی دانوستان و پاشقول لهیهکترگرتنهکان
به‌ده‌ر لهوبۆچوونه باوه که رێکنه‌که‌وتن و نه‌سازانی
دووهێزهسهرهکیهکه، به‌ئه‌جێنداو ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌کییه،
ده‌مه‌وێت له‌و لێکدانه‌وه دوورکه‌مه‌وه. لههۆکارهخۆییهکانی شکستی
دانوستان بکۆڵمهوهو خۆمان نه‌ده‌ینه ده‌ست ئه‌و پاساوه
لهقوتودراوانه. ئه‌گه‌رچی، نیازی دهوڵهتهههرێمییهکان
شاراوه‌نییه: سازان، حکومه‌تی تۆکمه‌و لێکنزیکی هێزه‌کان پێچه‌وانه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیانه. به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌شی که له‌رێدایه،
هه‌رێمێکی ئارام و به‌ئاسایش خواسته ئیمپریالیهکانیان ناپێکێت.
به‌تایبه‌تتر، ئه‌گه‌ر دۆخی شه‌ڕه‌که ده‌رفه‌تی خۆپته‌وکردنی هه‌رێم
لێبکه‌وێته‌وه، به‌نه‌وت(که‌رکوک) هتد.. له‌رێگه‌ی دهستکهلاکانیانهوه
پشێویی ده‌خه‌نه‌وه.
سیاسه‌ت له‌جیهانێکی گۆڕاو و خێرادا، نه‌ک هه‌ر پێویستی به‌زانست، راوێژی
پسپۆڕانه‌یه، به‌ڵکو بیرکردنه‌وه لهسهرووداوه راسته‌وخۆکان، متمانه‌و
ویستی بریاردانیشه. ناکرێ له‌م سه‌رده‌مه‌دا، به‌ئه‌قڵی شه‌ڕو هێزی چه‌ک
خه‌ریکی ململانێی سیاسی و دانوستان بیت. له‌کوردستاندا، وه‌کچۆن کارگێڕی
ململانێ له‌ئاستێکی هه‌ژاردایه، ئاوه‌هاش کارگێڕی دانوستان
زۆرپاشکهوتووه. ململانێ و هاوڕانه‌بوون له‌خۆیدا ئه‌وه‌نده گرفت نییه،
به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی که‌چۆن و به‌کام ئامراز‌و ستراتیژیه‌ت به‌ڕێوه‌ی
ده‌به‌یت. هه‌روه‌ها، چۆن ململانێکه له‌سه‌رمێزی گفتۆ، ده‌که‌یته بڕگه‌ی
دانوستان و سازان. به‌بۆچونی پسپۆڕان، هاوڕانه‌بوون به‌مایه‌ی بیرۆکه‌ی نوێ
وبڕیاری باشتر‌و کاراتر داده‌نرێت. چونکه، هه‌موو هاوڕانهبوونێک،
هه‌وێن و پاڵنه‌ری دانیشتن، راگۆڕینه‌وه‌و لێکگه‌یشتنی باشتره. بزوێنه‌ری
پلانێکی نێوکۆییه.
هاوڕانه‌بوونی یه‌کێتی به‌هۆی پێداگیری له‌سه‌ر یه‌کلاکردنه‌وه‌ی
کاندیده‌که‌ی خۆی بۆ که‌رکوک به‌هه‌ر نیازومهبهستێکیش بێت، واده‌کات پرسی
ئه‌و پارێزگایه نه‌که‌وێته ده‌ره‌وه‌ی بڕیاری سیاسی هه‌رێم. ئه‌گه‌رچی
"ململانێی هه‌ژموون" له‌سه‌ر ئه‌وێ تۆخبۆته‌وه، به‌دیوێکیتر زیاتر بۆنی
خۆههڵستانهوهی مه‌عنه‌ویی و مۆرالی ناوخۆی حزبه‌که‌ی لێدێ. به‌تایبه‌ت
که به‌ستنی کۆنگره له‌ڕێدایه، هاوکات دانپێدانێنکی ناراستهوخۆشه
به‌له‌ده‌ستدانی متمانه‌ی بنکه‌ی جه‌ماوه‌ری و ئه‌ندامه‌کانی. چونکه،
هه‌ر بڕیاره‌کانی خۆی بووه هۆی له‌ده‌ستدانی له 16 ئۆکۆتبهردا.
جگه‌له‌وه‌ی که له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش، هه‌نگاو سیاسه‌ته‌کانی
یه‌کێتی متمانه‌ی کزبووه. به‌تایبه‌ت که هه‌ستده‌کرێت به‌جۆرێک به‌ره‌و
به‌ره‌ی ئێران داخزیووه.
2-ناڕوونی:
وه‌ک بارودۆخی سیاسی کوردستان زۆر ناڕوون و نادیارە، گۆڕانکاری و روداوەکان
و پێشهاته‌کانیش بهئانوساتێک لهسهروبنکهوتندان. له‌کاتێکدا، سیمای
دانیشتن و دانوستانه‌کان به‌رجه‌سته‌که‌ری ناڕوونی و نادیاری و ته‌ماوی و
لاستیکین. هه‌م گه‌مه‌کاره‌کان و به‌شداربووه‌کان له‌هونه‌ری دانوستان و
ململانێکردندا لاوازن، هه‌م توانای بریاردانیشیان نییه. ده‌بایه که‌سه
یه‌که‌مه‌کان پێکهوهدانیشن، نه‌ک هه‌رچی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و
مه‌کته‌بی سیاسییه بخرێنهنێوکۆبوونهوهیهکهوه که خاوهنبڕیارنییه.
ئێسته، پاش ده‌نگنه‌دان به‌سه‌رۆکی هه‌رێم، به‌شدارنه‌بوون
له‌کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێشتریش بکه‌ره‌کانی 16 دا ئۆکۆتۆبه‌ر،
کاراکته‌ره به‌هێزو بڕیاربه‌ده‌سته‌کانی یه‌کێتی ده‌رکه‌وتوون. پله‌به‌ندی
پۆستی حزبی له‌بڕیاره‌کاندا، چیتر گرنگی نه‌ماوه.
ئیتر، پێویسته بڕیاربه‌ده‌سته‌کان رووبه‌ڕوو پێکهوهدانیشن، باشتریشه
هه‌ر خۆشیان راسته‌وخۆش پۆسته‌باڵاکانی دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت
پڕکه‌نه‌وه. نه‌ک بهریمۆتکۆنترۆڵ ئاراسته‌ی دانیشتن و ده‌نگدان بکه‌ن.
ئیدی، چ پێویسته په‌رله‌مانتار، نوێنه‌رو وته‌بێژ بۆئه‌و
پرسهئاڵۆزانه به‌گه‌ڕبخه‌ن، مادام که خۆتان بڕیارده‌ری یه‌که‌م و
دواهه‌مینن. باوی ئه‌وه نه‌ماوه به‌شێوازی دۆمینۆ گهمهبکهیت.
ناکرێت خۆت گه‌مه‌کاره سهرهکیهکهبیت و نهشیهیته نێومهیدانی
گه‌مه‌که‌وه.
به‌ڵکو، ده‌بێ له‌وێدا باڵاده‌ستی و ویستی بڕیاردانت سه‌ربخه‌یت، نه‌ک
له‌دووره‌وه پێداگیری بکه‌یت. زۆرم، پێسهیره باسی ته‌له‌فۆنکردنی نێوان
بڕیاربه‌ده‌سته‌کان ده‌کرێت، له‌کاتێکدا سهدکیلۆمهترێ لێکدوورن. ئاخر،
ناکرێ ته‌له‌فۆن ببێته شوێنی دانوستان و نهێنی گۆڕینه‌وه که دونیای
دیجیتاڵ هیچ گه‌ره‌نتی پاراستنی نهێنی تێدانییه! ته‌له‌فۆن ته‌نها بۆ
گه‌یاندنی په‌یامه، نه‌ک وتوێژو بڕیاری سه‌خت. جگه‌له‌وه‌ی هه‌رلایه‌و
له‌سۆنگه‌ی خۆییه‌وه په‌یامه‌که ده‌گه‌یه‌نێ و به‌جۆرێک که خۆی
پێیباشه ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌که‌ی راڤه‌ده‌کات.
3-بێئاسۆیی:
له‌ئاسۆی سیاسه‌تی هه‌رێمدا ستراتیجیه‌تی نیشتمانی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی
وونه. گرفته‌که له‌وه‌دایه، دووحزبهسهرهکییهکه هه‌رچی توخمی
ململانێیه، به‌ره‌و ناکۆکی دووهێزی چه‌کدارو قه‌تیس لهجوگرافیهکی
خێڵگوندییدا ده‌به‌ن. به‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌یتر خۆیان بچووککردۆته‌وه
تاراده‌ی هێزهههرێمی و جیهانییه‌کانیش هێنده‌ی چه‌کبه‌ده‌ستی میری
ناوچه‌یه‌ک قورسییان بۆ دابنێن. سه‌یرنییه، سه‌ردانی به‌رپرسه‌باڵاکانی
تورکیا‌و ئێران، ره‌نگه ئه‌مریکاو به‌ریتانیاش و ئه‌وانیتریش چاو له‌و
دوونهیارهبکهن، نه‌ک هه‌ر به‌جیاجیا له‌گه‌ڵ حزبه‌کان کۆده‌بنه‌وه،
به‌ڵکو له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانیش به‌جیا داده‌نیشن! ره‌نگه، ئه‌و
سه‌رکردانه دڵخۆشبن به‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌کی قه‌باره‌و
پێگه‌یه‌کیان هه‌یه. به‌ڵام ده‌لاله‌ته دیپلۆماسیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه:
ئێوهخاوهنی دامه‌زراوه‌و هێزێکی نێوکۆیی و ته‌نانه‌ت یه‌ک حزب نین
به‌مانا مۆدێرنه‌که‌ی. جگه‌له، هاندانێکی ناڕاسته‌وخۆی په‌رتکردنی نێوماڵی
کورد‌و به‌یه‌کدادانی جهمسهرهکانیشه له‌نێو حزب و لهنێوحزبهکانیشدا.
ناکۆکیی و دژایه‌تیکردنی یه‌کتری دووهێزهکه، خۆبچووکردنهوهو خۆخزانه
جوغزی ته‌سکی هه‌ندێ پێشداوه‌ری و رکوکینه‌ی میراتی و بۆماوه‌یی و حه‌زی
خۆده‌رخستنه که واده‌کات بایه‌خ و هه‌ستیاری پرسهچارهنوسازو
بنه‌ڕه‌تیه‌کان وونبن. ته‌نانه‌ت، له‌به‌رچاوی رای گشتی کوردستانیشدا،
ئه‌م هێزانه چیتر وه‌ک حکومه‌ت و دامه‌زراوه‌یه‌ک نایهنهدانپێدانان.
به‌ڵکو وه‌ک چهکدارگهلێ که له‌خه‌می دابینکردنی
بهرژهوهندیهراگوزهرهکانی خۆیاندان.
ئیدی، بێئاسۆیی ئه‌نجامی خۆبچووکردنهوهیهکه که به‌له‌ده‌ستدانی
وێنه‌و ئاسۆ فراوانه‌که‌ی پێگه‌ی هه‌رێم ده‌وه‌ستێته‌وه. هه‌رخۆتان بڕۆن
راپۆرتێک له‌سه‌ر ئه‌و روداوانه‌ی ئه‌م دواییه کۆبکه‌نه‌وه، بۆتان
ده‌رده‌که‌وێت که لهخافڵگیری ئێوه‌دا چیبووه! له‌کاتێکدا،
چاوتانبڕیوهته ئه‌وه‌ی وه‌ک جه‌مسه‌رێکی سه‌ره‌کی له‌سیاسه‌تی
هه‌رێمه‌که هه‌ژماربکرێن. به‌ڵام، لهچێوهیهکی بچووک و لهتهسکاییدا
بیرده‌که‌نه‌وه. هیچ ئاسۆیه‌کی به‌رینتان بۆ ئاشتی، ململانێ و دانوستان و
بڕیاردارن نییه!
4-بێمتمانەیی سه‌ره‌خۆره
متمانه‌و بڕواکردن به‌ئه‌ویتری رکابه‌ر، به‌شێکی بۆ بڕوابوون
به‌تواناکانی خۆت له‌دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمی گونجاوی نزیکبوونه‌وه‌و ناسینی
ئهویترو هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌فتارو ده‌ربڕینه‌کانی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌سه‌رنجدانی وتار‌و دیمه‌نی دانیشتن و ئه‌و لێدوانانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه،
هونه‌ری دانوستان و به‌ڕێوه‌بردنیشی لاوازه. جگه‌له‌وه‌ی کاراکته‌ره
بڕیاربه‌ده‌سته‌کانی هه‌ردوولا تێیدا ئاماده‌نین، رێکه‌وتنه‌کان زاره‌کی و
لاستیکین. به‌ڵام ئهوهندهیتریش، لاوازی متمانه‌و بڕواکردن به‌یه‌کتر،
ویستی بڕیاردان و چاره‌سه‌ری کلۆرکردووه.
بێمتمانه‌یی هه‌م هۆکاری رووداووگرفتگهلێکه که له‌ئێستادا رووده‌ده‌ن،
هه‌م لێکه‌وته‌و ئه‌نجامی کۆمه‌ڵه هۆکارێکی بهپێشینهن، جا مێژوویی، یان
هه‌رچییه‌ک بن. متمانه، ئه‌وه‌نیه لایه‌نێک کوێرانه خۆی راده‌ستی
به‌ڵێن و خواسته‌کانی رکابه‌ره‌که‌ی بێت. به‌ڵام، هه‌ڵچنینی دیواری
بهمینڕێژکراویش نییه تائهویتر توخنت نه‌که‌وێت. پارتی و یه‌کێتی به‌و
مێژووه له‌ناکۆکی و شه‌ڕو ئاشتی و هاوپه‌یمانێتی، له‌نیازو خواستی یه‌کتر
باش تێگه‌یشتوون. به‌ڵام نه‌یانتوانیووه که‌ناڵی هاوبه‌شی لێکگه‌یشتن
بدۆزنه‌وه. هه‌میشه، پێویستیان به‌هێزی سێهه‌می ده‌ره‌کی بووه. رێدانیش
به‌لایه‌نی سێهه‌م، دواجار ده‌رگه‌ی به‌کارهێنان و رامکردن و هتد
لێکه‌وتۆته‌وه. چونکه، خۆدانه‌ده‌ست لایه‌نی سێهه‌م، به‌بێ سه‌پاندن و
بێبهرامبهرنهبووه.
ره‌نگه، هۆکارێکی بوونه‌کی/ بونیادی له‌پشت متمانه‌کردن بهبیانیهک
بێت. به‌ڵام، ره‌تکردنه‌وه‌ی هاوزمانه‌که‌ت بهپشتوپهنای دوژمنی
نیشتمانه‌که‌ت، په‌تایه‌کی سه‌ره‌خۆره‌ی دێرینه. پێده‌چێ، ئێمه
بێئه‌وه‌ی ببین به‌کۆمه‌ڵگاو دواتر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، خێرا له‌خێڵه‌وه بۆ
مۆدێلی حزب گواستبێتمانه‌وه. به‌ڵام، دواجار هه‌ر حزب بووه پۆشاک و
روخساری سه‌رانی خێڵگوند. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ک ووتراوه، هه‌میشه
سه‌رکه‌وتن ئه‌نجامی چه‌ندان شکسته، نه‌ک یه‌کسه‌ر بۆ ره‌خسانی ده‌رفه‌تی
بێئهرک و بێماندووبوونه! وتوێژهدووبارهکانتان بووه ماراسۆنی چه‌نگ
مانگه‌یی. دواجار، ده‌بێت خاڵی کۆتا دابنێن. ده‌نا، چه‌نده پشوودرێژیشبن،
بڕستان لێده‌بڕێ.