چەند سەرنجێک لەسەر دیداری ئیمڕاڵی

سەرهەد شێخە
  2024-12-29     278

 گومانی تێدا نییە دەست پێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە نێوان تورکیا و پەکەکە هەنگاوێکی گرنگ و پڕ بایەخە بۆ چارەسەرکردنی دۆزی ڕەوای کورد لە لە باکوری کوردستان، ئەو کاریگەرییە زۆرەی هەیەتی لە ڕۆژئاوایی کوردستان، کە ڕوون و ئاشکراییە کە هەمیشە لە جەنگ و شەڕەکاندا مرۆڤایەتی دۆڕاوە ئێمەی گەلی کورد بەهۆی ئەوەی ئەکتەرێکی نادەوڵەتین، خاوەن دەوڵەت و کیانی سەربەخۆنین وەک هەموو کات بەشێکی زۆری ماڵوێرانی و کاریگەریە خراپەکانی جەنگمان بەردەکەوێت.

 ڕۆڵ و تێڕوانینی بەڕێز (ئاپۆ) لایەنێکی گرنگ و سەرەکی ئەو پرۆسەیەیە پێویستە هەر دوو لایەن بەدەم دەست پێشخەریەکەیەوە بچن بەڵام نابێت کورد وا بە سانایی و هیچ پێش مەرجێک ئەو هەنگاوە بهاوێت کە پێویستە ئەم پێش مەرجەی هەبێت کە خۆی دەبینێتەوە لەم دوو خاڵەی خوارەوە:

یەک. پێویستە نوێنەرانی کورد پێداگری لەسەر بەشداری لایەنی سێیەم بکەن بەتایبەت ئەمریکا یان ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان چونکە تورکیا مەبەستێتی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو سوود لە پێگەی بەڕێز ئاپۆ ببینێت بۆ چەند دەستکەوتێکی کاتی.

دوو. هەر هەنگاوێک بۆ چارەسەری پرسی کورد پێویستە لە چوارچێوەی پەرلەمان و دەستوری تورکیادا بێت.

کە بێ گومان لای زۆرێک خەڵک ئاشکرایە کە تورک بەگشتی و خودی سەرۆک کۆماری تورکیا تێڕوانینیان بەرامبەر بە کورد و دۆزە ڕەواکەی چۆنە و چی بووە.

دەتوانین بڵێین هەمیشە دوژمنانی کورد وەک نەریتی پێشوویان تەنها لەکاتی لاوازی خۆیان و بەهێزی کورد پەنایان بۆ پرۆسەی ئاشتی و دانوستان و گفتوگۆ بردووە.

لەکۆتاییدا دیداری بەڕێز ئاپۆ سەرەتای هەنگاوێکی گرنگە بۆ چارەسەری پرس و دۆزی کورد لە ناوچەکەدا کە بە پێویستی دەزانین بە شێوەیەکی ژیرانە و واقع بینانە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت بەبێ ڕەچاوکردنی ئەو دوو خاڵەی سەرەوە گرێنتی پرۆسەی ئاشتی کورت خایەن دەبێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×