بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

سەرهەد شێخە
  2022-05-22   

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی ۱ - ١٠ - ٢٠٢٢ دیاری کردووە بۆ ئەنجام دانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڵام لە ئەرزی واقعدا تاکو ئێستا هیچ هەنگاوی کرداری نەنراوە وەک ئامادەکاری بۆ ئەوەی لە بەرواری دیاری کراودا ئەم پڕۆسەیە ئەنجام بدرێت ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵێک بەربەست کە لە خوارەوە دیارترین و گرنگترینیان دەخەینەڕوو :
یەکەم. بەربەستی سیاسی کە خۆی دەبینێتەوە لە ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسیەکان لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن بە دیاری کراویش ناکۆکیەکە لەسەر ئەوەیە کوردستان یەک بازنە بێت وەکو هەڵبژاردنەکانی پێشوو یان کوردستان بکرێتە چەند بازنەیەک کە زۆربەی لایەنەکان لەگەڵ فرە بازنەیدان واتە کوردستان بکرێتە چوار بازنە یان زیاتر لە چوار بازنە ئەو لایەنانەی لەگەڵ فرە بازنەی دان یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو .... لایەنی بەرامبەر کە پارتییە کە لەگەڵ ئەوەدایە کوردستان یەک بازنەی هەڵبژاردن بێت.
دووەم: بەربەستی تەکنیکی کە مەبەستمان لە ئەم لایەنەی سەرپەرشتی پڕۆسەکە دەکات کە کۆمسیونی هەڵبژاردن و ڕاپرسی یە کە ماوەی کارکردنی تەواو بووە بۆیە پێویستە سەرەتا ئەم کۆمسیۆنەی کە هەیە ماوەی کارکردنی درێژبکرێتەوە یان کۆمسیۆنی تازە هەڵبژێرێت کە دیسان لایەنەکان یەک دەنگ نین لەسەر دەستەی کۆمسیاران، تاکو کۆمسیۆن چالاک نەکێتەوە ناتوانرێت لایەنە هونەری و تەکنیکیەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و ئامادەکاری پێویست بکرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
ئەم پڕۆسەیە لەبەردەم دوو ئەگەردایە: سیناریۆی یەکەم دواخستنی هەڵبژاردن بۆ کاتێکی تر لەئەگەری ڕێک نەکەوتنی لایەنەکان.
سیناریۆی دووەم ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراودا ئەمەش لە ئەگەری ڕێککەوتنی لایەنەکان بەهۆی فشاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
لەهەر دوو ئەگەرەکەدا گرنگە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازاد ئەنجام بدرێت، تاکو ببێتەهۆی گەڕانەوەی متمانە بۆ سندوقەکانی هەڵبژاردن.

زۆرترین بینراو
عەلی حەمەساڵح نەخشەیەک لەبارەی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی "دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەغداوە" دەدات
سەرۆک کۆمار: نە لەگەڵ دابەشکردنی هەرێم و جیاکردنەوەی بودجەم، نە پارتی و یەکێتیش بەبێ یەکتر دەتوانن حکومەت پێکبهێنن
حکومەتی عێراق وادەی گەیشتن و دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: عه‌لی زه‌یدی ده‌ڵێت، بودجه‌ نابێت تا هه‌رێم مه‌رجه‌كانم جێبه‌جێ نه‌كات
دەم پارتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا دەکات
حه‌لبوسی بۆ زێدان: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و‌ "تۆمه‌تانه"‌ بكرێت كه‌ ئاڕاسته‌ی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م كراون له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتو: بۆ ده‌رچون له‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌یی ده‌نێین
حکومەتی عێراق: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زامن کراوە و بە هیچ دۆسیەیەکی دیکەوە نابەسترێتەوە
لەسەر دۆسیەی کوژرانی کچێکی ١٦ ساڵان، چالاکوانێکی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کرا
وه‌زیری نه‌وتی عێراق: پێشێلكاری له‌و كێڵگه‌ نه‌وتییانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی به‌سه‌رداگرتون
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×