پاساوی تاڵانكردن مههۆننهوه!!
مەلا بەختیار
2019-01-15   1551
له‌وه‌ڵامی وتارێكماندا له‌سه‌ر (مه‌ترسیه‌كانی پاشه‌كشه‌ی دیموكراسی‌و په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی) هه‌روه‌ها، له‌سه‌ر تاڵانكردنی نه‌وتی كه‌ركوك، هه‌زاران كۆمێنتی نایاب نوسراوه، به‌ڵام هه‌ندێكی ره‌خنه‌شن. ئه‌وه‌ی لامان سه‌یره، زۆربه‌ی ره‌خنه‌كان له‌لایه‌ن گۆڕانخواوزهكانهوه نوسراوون. پرسیاری سه‌ره‌كی ره‌خنه‌كانیش، ئه‌وه‌یه كه:
بۆچی مه‌لا به‌ختیار، پێشتر ئه‌م ره‌خنانه‌ی نه‌ده‌گرت. هه‌روه‌كو بیانه‌وێ بڵێن: ره‌خنه پاوانی گۆڕانه‌كان بووه‌و به‌س!
له‌وه‌ڵامی ئه‌مانه‌دا ده‌ڵێین: پێش جیابونه‌وه‌ی دۆستانی گۆڕانیش، له‌مه‌كته‌بی سیاسی‌دا، گه‌لێك له‌و ره‌خنه‌و سه‌رنجانه‌مان داوه، كه سه‌ركرده‌كانی گۆڕانیش شایه‌تن.
دوای جیابونه‌وه‌ی گۆڕانیش، زیاتر له (25) بۆ (30) وتارمان هه‌یه له (15) ساڵی رابردوو له‌سه‌ر تاڵانی‌و نادادپهروهریو ناڕه‌زایی خه‌ڵك، به‌رامبه‌ر دهسهڵاتو یه‌كێتی. له كۆڕ‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانیشدا، تێكڕا، هه‌ڵوێستی خۆمان له‌سه‌ر دیارده دزێوه‌كان نه‌شاردۆته‌وه.
سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش، له‌سه‌ر تاوان‌و تاڵانه‌كانی ناو كه‌ركوك له‌ناو مه‌كته‌بی سیاسی به‌رامبه‌ر پارێزگار‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسیاری دۆخی ناو كه‌ركوكن، هه‌ڵوێستی لێبڕاومان هه‌بوو.. به‌ڵێنیش درا چاره‌سه‌ر بكرێن. به‌ڵام دێزه‌به‌ده‌رخۆنه كرا. بۆچونهكانمانو پرۆژه‌كه‌مان له‌وكاته‌دا وه‌كو دیكۆمێنت ماوون.
له‌سه‌ر (30) هه‌زار به‌رمیله نه‌وته تاڵانكراوه‌كه‌ی ئێستای كه‌ركوكیش، كه له وتاره‌كه‌مدا ئاماژه‌م پێداوه، دۆستێك كۆمێنتێكی ماتماتیكی نوسیووه‌و ژماره‌كه‌ی به ژماره‌ی گریمانه‌یی، به‌درۆخستۆته‌وه. به‌رپرسێكی به‌رێزیش، كۆمێنتی پشتیوانی له‌سه‌ر كۆمێنتی ناوبراو نوسیوه‌و ئۆباڵی دزینی نه‌وته‌كه‌ی خستۆته سه‌ر (حه‌شدی شه‌عبی)و بڕێكی كه‌می به‌ستۆته‌وه به به‌رپرسان.
بێگومان ئه‌م كۆمێنتانه، به مه‌رام نوسراوونو پاساو بۆ باندی دزی‌و شهوكوتیو سه‌رانه‌سه‌ندن له سه‌رمایه‌داران ده‌هێننه‌وه. په‌یوه‌ندیشیان به قوتب‌و پایه‌و هێزه چه‌كداره تایبه‌تیه‌كانه‌وه هه‌یه. (جارێ!) له‌وه‌ڵامی ئه‌م دوو كۆمێنتانه‌ی به ماتماتیك‌و چه‌واشه‌كاری ئه‌م دوو به‌رێزه نوسراوون، ته‌نها ئاماژه به وتارێكو زانیارییه‌ك ده‌ده‌ین كه له ژماره (413)ی هه‌فته‌نامه‌ی (باس)ی ئه‌مڕۆ (15/1/2019-سێشه‌ممه) به‌ناونیشانی (نه‌وتی كهركووكو به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه دهدزرێتو كهركووكیهكانیش ناچارن بۆ ده‌به‌یه‌ك نه‌وت سه‌ره بگرن) له لاپه‌ڕه (4)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه. ته‌نها ئه‌م په‌ره‌گرافه ده‌گوازینه‌وه كه تیایدا هاتووه:
((شاخه‌وان عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتاری خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی عێراق، پێشتر بۆ هه‌فته‌نامه‌ی (باس) رایگه‌یاند: "نه‌وتی كه‌ركووك له‌دوای داگیركردنی شاره‌كه‌وه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ده‌برێته ئێران‌و به دوو شێوه هه‌نارده ده‌كرێت، شێوه‌یه‌كیان حكوومه‌تی عێراق به تانكه‌ر ده‌ینێرێته ئێران، كه ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه، كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ده‌بێت هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌ر پارێزگایه‌ك به هاوئاهه‌نگی بێت له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌و پارێزگایه‌و ناردنی ئه‌و نه‌وته‌ش له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ئێستا به‌بێ ره‌زامه‌ندیی پارێزگار‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك دهڕواتو ئه‌وه‌یان گوایه به‌فه‌رمی ده‌نێردرێت، به‌ڵام خۆی له‌خۆیدا نایاساییه".
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، روونی كرده‌وه، ئه‌وه‌شی كه به نافهرمیو له‌رێگای ته‌نكه‌ره‌وه ده‌نێردرێت ئه‌وه‌یه، كه رۆژانه 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك به تانكه‌رو به قاچاخ ده‌دزرێت به‌ره‌و ئێران‌و داهاته‌كه‌شی بۆ حكوومه‌ت‌و بۆ كهركووكو كه‌ركووكیه‌كان نییه، به‌ڵكوو بۆ حه‌شدی شهعبیو هه‌ندێك له مافیاكانی كورده.))
ده‌ی به‌ڕێزینه، له‌و (200) هه‌زار به‌رمیله (100) هه‌زاریشی راست بێ، تۆ بڵێی به‌رپرسه هاوبه‌شه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌سلێمانی له شیعه شیعه‌تر بن‌و رازی بن به كه‌متر له (30) هه‌زار به‌رمیل پشكیان به‌ر بكه‌وێ؟!
ئه‌گه‌ر، ئه‌و كاروانی ته‌نكه‌ره دزراوانه راست نین، بۆچی جێگری سكرتێری گشتی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر هێزی تایبه‌تی بۆ چاودێری ته‌نكه‌ره نه‌وته‌كان ناردووه‌و ته‌نانه‌ت له‌ده‌وروبه‌ری (كۆرمۆر)یشدا، سه‌یته‌ره‌شیان بۆ داناوون؟! ئایه ئه‌و دوو به‌ڕێزه، كه یه‌كێكیان له راگه‌یاندنی ئه‌لكترۆنی چالاكه‌و ئه‌وی تریشیان كاربه‌ده‌ستێكی باڵایه، ئایه ده‌توانن به خه‌ڵكی بڵێن: كێن ئه‌وانه‌ی بۆریه نه‌وته‌كان ده‌شكێنن‌و به حهرهسیاتهوه، له‌ناوچه‌ی یه‌كێتی ساغیاندهكهنهوه.
له‌كۆتاییشدا ده‌ڵێین: پاساو بۆ تاڵانی مه‌هێننه‌وه. وا چاكه میلله‌ت رازی بكهنو گه‌نده‌ڵكار و تاوانكار سزا بده‌ن!! ئه‌وه‌ی پاساو بۆ تاوان‌و تاڵان ده‌هێنێته‌وه، یان شه‌ریكیانه، یان ده‌یه‌وێ پشكی به‌ر بكه‌وێ!!