شەری رەوشت
محەمەد خۆشناو
2020-12-09   1031
ھەرگیز کۆمەلگەی کوردستانی ، ئەو داچۆرانە ئەخلاقیەی بەخۆوە نەبینیوە ، کە ئیستا دەیبینین ، باسی نارەوشتی لە سیاسەت ناکەم ، ئەویش ھەر لەگەل دەرچوونی کتێبی« میر» ی میکاڤیلی بەشێوەیەکی بەلگەنامەیی ، رەوشت لە سیاسەت جیا بووەوە ، ئەو کتێبە کۆمەلێک راسپاردەی بۆ ئەوانەی دەیانەوێت حوکم بکەن تێدایە ، «میکاڤیلیی» گرێدراوی ، ئامانج پاکانە بۆ ھۆکار دەکات « الغایە تبرر الوسیلە» ، ھەر لەوکاتەوەی کۆمەلگاکان دەسەلاتیان ناسیووە کە جوولە بە کاروانەکەیان دەکات و ، ئەو حکومەتەی ئیدارەی کارەکانیان دەکات ، ئێمەی خستۆتە نێو شێوازێکی نوێی بیرکردنەوە ، کە لەزۆربەی جاردا دەسەلاتەکە پابەند دەکات کە ئەوەی لەدەستی دێت بۆ خزمەتی گەلەکەی ئەنجامی بدات ، بە رێگایەک کە بووردرابێت لە پابەند بوون بە پرنسیپەکانی ئەخلاق ، ئەمە ئەو چیرۆکەی ھێنامەوە یاد ، کە دەلێت: گەرماوێکی ژنان ئاگری تێبەر بوو ، ھەندێک لە ژنەکان بە رووتی ھەلاتن و ، ھەندێکی تریان لە شەرمان لە گەرماوەکە مانەوە ، بۆیە خەلک دەلێن ، «ئەوەی شەرمی کرد ، مرد» ، سیاسەت و رەوشت لە ھەموو سەردەمێکدا گەمەیەکی قێزەونانە بووە.
لە حالەتی کۆمەلایەتیدا ، ئێمەی خەلکی کوردستان بە قەیرانێکی گەورەی رەوشتیدا دەرۆین ، ھەندێک لەو رووداوە نارەوشتیانەی کە ئێستا دەیبینین ، لە خوێندنەوەی ئەفسانەکاندا ئاشنای بوبووین ، لە بەناوبانگترین تراژیدیای گریکەکاندا ، تراژیدیای « میدیا»یە ، کە مندالەکانی خۆی کوشت ، بۆ تۆلەسەندنەوە لە مێردەکەی ، کە بەجێیھێشتبوو ، دلی خۆی و دلی ئەوانی سووتاند... ئەم تاوانانەی ئەمرۆ دەیبینین ، ئەوەیە کە لە ئەفسانەکاندا ھەبوو و ، تەجاوزی سنووری خەیالی کردووە و ، ناتوانین وسفی بکەین ، تاوانی گەورەی کوشتنی باوک بەدەست کورەکەی ، دایک کۆرپەکانی دەکوژێت ، باوک پردانی سێکسی لەگەل کچەکەی دەکات ، برادەر، برادەر دەکوژێت، دزی و سووتان و تێکدان و ، ھەموو شتێک دەکات ، چوونکە ھەستی ھەموو شتێکی لەدەستداوە ، ئای لەو کارەساتەی بەروەروومان بۆتەوە!!
ئەخلاق کۆلەگەی بونیاتنان و گەشەسەندن و پێشکەوتنی ھەر میللەتێکە ، ھەموو میللەتێک بە رەوشتی گەلەکەی دەپێورێت ، بەدەستھێنانی شەری ئەخلاق ، بەدەستھێنانی بەردی بناغەی حوکومرانی بەھێزە ، مرۆڤ لە جەوھەردا مەنزومەیەکە لە بەھا و رەوشت ، ئەو بەھا و رەوشتە زۆر بە بایەخترە ، لە دامەزراندنی رێگا و بان و شار و دامەزراوە و پرۆژەکان ، کە چۆن پارێزگاری لێدەکرێت ، چوونکە ئەمە رەوشتە پارێزگاری لە بەھای نیزام و خاوێنی و ، رێزگرتنی ئەوانی تر و ، پاپەند بوون بە قانوون و ، پاراستنی دارایی و مولکی گشتی و ، چێژوەرگرتن لە جوانی و پاراستنی دامەزراوەکان دەکات.
مرۆڤ کە رەوشتی نەما ، ھەموو شتێک دەکات ، ئەگەر پرسیارێک بکەین ، چۆن مرۆڤ رەوشتی لەدەستدەدات؟ وەلامەکەی ئەوەیە ، کاتێک مرۆڤ ھەستەکانی دل و دروونی لەدەستدەدا ، ئەخلاقی لەدەست دەدا ، ھەست ئەسلی ئەخلاقە ، کاتێک باوکێک ھەستی باوکایەتی لەدەستدا ، یا دایک ھەستی دایکایەتی لە دەستدەدا یا کور ھەستی کورایەتی ، یا ستەمکار ھەستی سۆز ، گەندەل ھەستی ترس لە قانوون یا تەزویری بروانامە بە ئابرووبردن... ھتد ، بەم جۆرە کە ھەست لەداخلی کەسەکان نەما ، ئەخلاق نامینێت و ، ئەوکاتەش ھەست لەناو مرۆڤدا دەمرێت و ، دوروویی لەناو ھەستەکاندا دادەنیشێت...ئەو پەیوەندی خێزانی و کۆمەلایەتی و مرۆییەی کە دوروویی تێدایە و ، درۆ و فریودان تێیدا زالە ، ئەمە یەکەم سەرەتای ھەرەسھێنانی ئەخلاقە ، نیفاق کە ھەولی تێکدان بدەیت و ھانی خەلک بدەیت بۆ سووتان و خاپوور کردن ، پاشان بلێی ئێمە لەگەل یەکگرتووی ریزەکان و ، بونیاتنانی ولاتێکی گەشاوەین ، ئای لەو موسیبەتە!!
ھەندێک گەنج ھاتنە کن« دیستۆفسکی» رۆمانووسی گەورەی روسیا ، بۆ ئەوەی گفتووگۆ لەسەر چارەنووسی کۆمەلایەتی و ، خەونەکانیان بۆ لادانی قەیسەر و ھێنانەکایەی کۆماری بکەن ، پێی گووتن؛« کورەکانم ئارام بگرن پێویستیمان بە توندووتیژی نیە بۆ ئەوەی دونیا ببوژێتەوە و ، سەرلەنوێ دروستیبکەینەوە ، بەلکو پێویستی بە کارە... شۆرشی مەزن لە قولایی ناخماندا ھەلدەقولێت»
دەبێت دان بەوە بنێنین ، کە ئێمە لە قەیرانێکی راستەقینە داین کە کۆمەلگە بەرەو لاوازی دەبات و، دایدەخورێنێت و پاشان بەرەو نامانی دەبات ، ئایا ئەمە بۆ ئالودەبوون بە ماددەی ھۆشبەر دەگەرێتەور ، یان لێکدانەوەی تر ھەلدەگرێت کە تەجاوزی ئالودەبوون دەکات ، ئیستا ئێمە لەھەموو کات زیاتە پێویستیمان بەو بەھا و ئەخلاقەی کە کۆمەلگەی کوردستان بە درێژایی مێژوو پێی ناسرا بوو ھەیە ، ئەمەی کە ئێستا ھەیە ، رەنگدانەوەی نەبوونی وانەکانی رەوشت و ، غیابی مامۆستای پێشەنگ ، پێشەنگ لە زانست و لە ئاکار ، بەلکو لە « جل و بەرگ» یش و، رۆلی خێزان ھیچی کەمتر نیە لەوانەی باسمانکرد ، بەراستیش راگەیاندنی بینراو رۆلی سلبی لەم بوارەدا دەگێرێت.