سەقفی شوشەیی؛ بەربەستی ژنان
چیمه‌ن محه‌مه‌د ره‌شید
2019-04-07   855
بانگه‌وازێك بۆ ژنان، لیژنه‌ی سه‌قفی شوشه‌یی پێكبهێنن
به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ژنان زۆر‌و هه‌مه‌جۆرن هه‌ر له‌به‌ربه‌ستی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی ئابوری هه‌روه‌ها فه‌رهه‌نگی، و به‌ربه‌سته‌كانیش له‌سه‌ر جه‌م بواره‌كاندایه، ئه‌مه وایكردوه ژنان هه‌رده‌م له خه‌باتدا بن به‌رامبه‌ر به نه‌هێشتنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه له‌سه‌ر ئاستی تاك یان گروپ یان كاركردن بوه له‌گه‌ڵ بونی كۆسپ له‌به‌ر ده‌م ژناندا.
سه‌قفی شوشه‌یی (Glass ceiling) ده‌سته‌واژه‌یه‌كه به‌كاردێت بۆ ئه‌و ئاسته‌ی ئیتر به‌رزبونه‌وه‌ی ده‌سته یان گروپێكی دیمۆگرافی تیا ئه‌وه‌ستێت و له‌وه زیاتر ئه‌و گروپه له دامه‌زراوه‌كاندا ناتوانن سه‌ربكه‌ون و بچنه ئاسته باڵاكانی هه‌ره‌می دامه‌زراوه‌كان، بێگومان وه‌ك پێشتر ئاماژه‌ی پێكرا ژنان روبه‌روی به‌ربه‌ستی جۆراو جۆر ئه‌بنه‌وه له خێزان و كۆمه‌ڵ و شوێنی پیشه، سه‌رباری ئه‌وانه‌ش روبه‌ڕوی به‌ربه‌ستی شوشه‌یی ئه‌بنه‌وه.
ناوی سه‌قفی شوشه‌یی بۆ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بەر‌به‌ستانه نه نوسراون نه باس ئه‌كرێن، به‌ربه‌ستن، به‌ڵام نابینرێن، ئه‌م به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنی كه‌سانی ره‌ش پێست یان كه‌مینه‌كاندا هه‌بون، دواتر ژنانیش له ئاستی باڵادا هه‌مان به‌ربه‌ستیان روبه‌ڕو بوه‌وه له سه‌ركه‌وتنیان بۆ پۆستی باڵا له دام و ده‌زگاو كۆمپانیا گه‌وره‌كان و بواری به‌ڕێوه‌بردندا، به‌ربه‌ستی شوشه‌یی وه‌ك هه‌مو دیارده‌یه‌كی تر له شوێنێك بۆ شوێنێك و كاتێك بۆ كاتێكی تر ئه‌گۆڕێت به‌پێی باری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی.
مێژوی هه‌ر ده‌سته‌واژه‌و بیر‌و بۆچونێك هه‌ندێك جار سه‌ره‌تای دیار نیه یان به چه‌ند قۆناغ و ناوێك‌دا تێئه‌په‌ڕێت تا كۆك بون، نزیك بون یان گونجاندنێك بۆ ئه‌و ده‌سته‌واژه‌و دیارده‌یه دروست ئه‌بێت، له سه‌رده‌م و شوێنی جیاوازدا له بۆنه‌و كاری ئه‌ده‌بی و گفتوگۆدا ده‌سته‌واژه‌ی هاو شێوه به‌كار هاتوه.
فه‌رهه‌نگی ئۆكسفۆرد ئاماژه به‌وه ئه‌كات ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له ساڵی 1984 لە (Ad week) به‌كارهاتوه و ئه‌ڵێ ژن ئه‌گاته خاڵێكی دیاریكراو و ئه‌وه‌ستێ یان ئه‌وه‌ستێنرێت به‌و خاڵه ئه‌ڵێن سه‌قفی شوشه‌یی.
كاتێك ده‌سته‌واژه‌ی سه‌قفی شوشه‌یی له ساڵی 1986 له (The Wall Street Journal) بڵاو بوه‌وه، له وتارێكدا باسی له‌و به‌ربه‌ست و رێگریانه ئه‌كرد كه رێگر بون له‌به‌ر ده‌م به‌رزبونه‌وه‌ی ژن بۆ پۆسته باڵاكان، واته له‌م كاته‌دا به‌ربه‌سته‌كه وه‌ك به‌ربه‌ستێكی ژنان باسكرا، ئه‌و كاته وه‌زیری كاری ئه‌مه‌ریكا لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا هه‌ر به‌ناوی لیژنه‌ی سه‌قفی شوشه‌یی تا كار له‌سه‌ر لابردنی ئه‌و رێگرییه ده‌ستكردانه بكات به‌رامبه‌ر به سه‌ركه‌وتنی هه‌ر تاكێك كه توانای هه‌یه‌و به هۆی لایه‌نداری له رێكخستن و ستراكتۆردا رێگری لێئه‌كرێت تا به ده‌سه‌ڵاته باڵاكان بگات. لیژنه‌ی سه‌قفی شوشه‌یی چه‌ندجاری تر‌و بۆ مه‌به‌ستی زانینی به‌شداری ژنان و رێگری له‌به‌ر به‌سته‌كان دروستكراوه.
له‌بواری سیاسی‌دا ئه‌م زاراوه‌یه بۆ به‌ربه‌ستی به‌رده‌م ئه‌و ژنانه به‌كار هات كه ویستویانه بچنه پله باڵاكانی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، ئه‌و پلانه‌ی هیچ رێگرییه‌كی بینراو نوسراوی نیه، به‌ڵام دیسان به‌ربه‌سته‌كان په‌یدا ئه‌بنه‌وه و وه‌ك تارمایی رێگه ئه‌گرن یان له قۆناغی كاندید بون و ره‌وا نه‌بینین یان له‌دوای كاندید بون بونه‌ته‌هۆی نه‌گه‌شتنی به‌و ئاسته، ئێستا سه‌رۆكی هه‌ندێك وڵات یان له هه‌ندێك پۆست ژن هه‌یه، به‌ڵام وه‌رگرتنی پۆست و زۆرجار پێدانی پۆست بۆ ژنان به تاك گشتگیر ناكرێت، وه‌ك ئاماژه بۆ شكاندنی سه‌قفی یه‌كجاریی تا ئه‌و تێڕوانین و به‌ربه‌سته وه‌همیانه نه‌شكێن.
له ساڵی (1984)دا وه‌ك ده‌سته‌واژه به‌كار هات كاتێك جیره‌دین فیرارو یه‌كه‌م پاڵێوراو بو بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و له‌لایه‌ن حیزبی دیموكراته‌وه كاندید كرا، له‌راستیدا پێش ئه‌و مێژوه‌ش ژن خۆی كاندید كردوه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و تائێستا هه‌ریه‌ك له ڤیكتۆریا و ده‌وڵ له‌ساڵی (1872)، مارگریت سمیس له (1964)، شێرلی تشیشولم (1972) به‌ڵام شێرلی ویستی دو به‌ربه‌ستی شوشه‌یی بشكێنێت یه كێكیان وه‌ك ره‌ش پێست بو ئه‌وی تریان ژن بونی، به‌ڵام شیرلی ئه‌ندامی كۆنگریس بو، هیلاری كلنتۆن (2016). هیلاری كلنتۆن له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا زۆر باسی سه‌قفی شوشه‌یی و تێكشكاندنی ئه‌كرد .له‌ساڵی (2008)دا كاتێك له هه‌ڵبژاردنی به‌رایی به‌رامبه‌ر به ئۆباما به‌جیاوازییه‌كی كه‌م سه‌رنه‌كه‌وت وتی: ئه‌م جاره نه‌مانتوانی ئه‌م سه‌قفه به‌رزه شوشه قایمه تێكبشكێنین، سوپاس بۆ ئێوه، توانیم 18 ملیۆن درز بۆ سه‌قفی شوشه‌یی به‌ده‌ستبێنم.
له (2016)دا دیسان زاراوه‌ی سه‌قفی شوشه‌یی بۆ چه‌ندین جار له‌لایه‌ن هیلاری كلنتۆنه‌وه به‌كار هات، كاتی سه‌ركه‌وتنی به‌رایی له كالیفۆرنیا وتی: من زۆر دڵخۆشم ئه‌مڕۆ گه‌وره بو، ناتوانم باوه‌ڕ به‌وه بكه‌م توانیمان درزێك له‌و سه‌قفه شوشه‌ییا بكه‌ین كه پێشتر نه‌كراوه، سوپاس بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی جه‌نگان تا ئه‌وه‌بێته‌دی ئه‌وه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یه چاوه‌ڕێی ئه‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر كچانی مناڵ ئێستا سه‌یری ئه‌م ئاهه‌نگه ئه‌كه‌ن رێگه‌م پێبده‌ن كه بڵێم من یه‌كه‌م ژنم سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌گرمه ده‌ست، ره‌نگه ئێوه له‌داهاتودا بگه‌ن به‌وه. له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان و سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وتی: ئه‌زانم هێشتا ئه‌و سه‌قفه شوشه‌ییه به‌رزه‌مان تێكنه‌شكاندوه، به‌ڵام رۆژێك دێت كه‌سێك تێكی ئه‌شكێنێت و هیوام وایه و بڕواشم وایه ئه‌وكاته زو بێت.
سه‌قفی شوشه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌بینراوه، به‌ڵام له ئه‌نجامی لایه‌نگیری نه‌ستیه یان بیروبۆچونه شاراوه‌كانه به‌رامبه‌ر به‌و توێژه‌ی سه‌قفی شوشه‌یی بۆ دروست ئه‌كرێت وه‌ك ره‌گه‌ز، ره‌نگ، ته‌مه‌ن، چینی كۆمه‌ڵایه‌تی، دین.. ره‌نگه زۆر جار به بێ مه‌به‌ست بێت، له‌هه‌ندێك باردا سه‌قفی شوشه‌یی گرفتی سیسته‌مه به‌شێكه له سیستمی كۆمپانیا و چاوی لێ دائه‌خرێ، زۆر جاریش به ئاشكرا وه‌ك جیاكاری ده‌رئه‌كه‌وێت و له‌شێوازی یاری كردن به هێز به‌كار دێت، له‌م كاتانه‌شدا ئه‌و كه‌سانه‌ی له ترۆپكن نكۆڵی له‌بونی سه‌قفی شوشه‌یی ئه‌كه‌ن، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان پیا تێنه‌په‌ڕیون یان تا نه‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌پێگه‌یان له‌هه‌ردو باره‌كه‌شدا ئه‌یانه‌وێت بارودۆخه‌كه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه.
بۆ شكاندنی سه‌قفی شوشه‌یی: ده‌كرێت چه‌ند رێگه‌یه‌ك بگیرێته‌به‌ر وه‌ك :
*بزانین كه هه‌یه ودركی پێبكه‌ین / له‌گه‌ڵ شاردنه‌وه‌ی به‌ڵام ئه‌توانیت بزانیت له‌و شوێنه‌ی كار ئه‌كه‌یت سه‌قفی شوشه‌یی هه‌یه ره‌نگه له‌هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌و وه‌ڵامدا بزانیت هه‌یه یان به‌كار هێنانی زمانێك جیاوازی ره‌گه‌زی تیا ره‌نگ بداته‌وه یان نه‌بونی هه‌مه‌ره‌نگی یان بونی به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م.
*ئه‌توانیت چی بكه‌یت وه‌ك فه‌رمانبه‌رێك؟ "یان له‌هه‌ر كارێك و بوارێك بیت" / ئه‌بێت ئه‌وه بزانیت بونی سه‌قفی شوشه‌یی ره‌نگدانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی تۆ نییه چ وه‌ك كه‌س یان وه‌ك فه‌رمانبه‌ر، ره‌نگه هه‌مو كاره‌كان به‌باشی بكه‌یت و ئه‌ركه‌كانت به باشی جێبه‌جێ بكه‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێبه‌ش ئه‌كرێیت له پێشكه‌وتن، ئه‌توانی زیاتر بزانیت له‌وباره‌یه‌وه، لێپرسراویه‌تی گه‌شه‌كردنیان بخه‌یته ئه‌ستۆ.
*ئه‌و رێوشوێنانه‌ی دامه‌زراوه‌كه ئه‌یگرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌ر به‌ڕێوەبه‌ر بویت رێگه به گفتوگۆ بده، پرسیار له تیمی كاركردن بكه بۆ پێشنیار، له لایه‌نداری دور بكه‌وه‌ره‌وه، هانی دامه‌زراوه‌كه‌ت به دان به‌بونی لایه‌نگیریدا بنێن، به شێوازی دامه‌زراندن و پله به‌رزكردنه‌وه‌دا بچۆره‌وه، ئه‌بێت كار بۆ هه‌مه‌ره‌نگی بكه‌یت له بیروبۆچون و هه‌مه‌جۆریدا.
پێویسته ئێمه‌ش كار بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ر به‌ربه‌ستێك بكه‌ین له رێگه‌ی ژناندایه، به‌هه‌ماهه‌نگی كه‌ناڵ و شێوازی جیا، كاتی ئه‌وه‌یه له هه‌مان كاركردنمان بۆ به‌ربه‌سته‌كانی تر ئامانجی گه‌وره‌مان هه‌بێت بۆ ژنان و ئاستی سه‌ركه‌وتن و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و پۆستی باڵا كه به تێكشكداندنی به‌ربه‌ستی سه‌قفی شوشه‌یی دێته دی.
سه‌رچاوه/
ئه‌م بابه‌ته له‌م سه‌رچاوانه‌وه ئاماده‌كراوه .
Johnson Lewis / The Glass Ceiling and Womens History *
*ویكبیدیا موسوعه الحره
Mind Tools/ BY / Breaking the Glass Ceiling *
*وتاره‌كانی هیلاری كلنتۆن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا