2019-08-15   5059     
لەریزبەندی زۆرترین وشە لەفەرهەنگی ئینسایکلۆپیدیای ویکیپیدیادا، زمانی کوردی هاتە ڕیزی ١٠ یەکەمین زمانی جیهان.
ئاوێنه: فەرهەنگی ویکیپیدیا (Wikitionary) پرۆژەیەکی سایتی جیهانی ویکیپیدیایە بۆ وەرگێرانی وشەکان بە لەبەرچاوگرتنی ماناکانیان و وردەکاری زیاتری واتای وشەکان.
لەدواین ڕیزبەندیشدا زمانی کوردی لەپلەی نۆهەمدا دەبینرێت کە زۆرترین وشەیان هەیە لە فەرهەنگی ویکیپیدیادا.
زمانی کوردی بە ٧٣٠ هەزارو ٦٩١ وشە، لەریزبەندی نۆهەمدایەو بەمەش پێش زمانەکانی سویدیو هۆڵەندی کەوتوە. زمانی کوردی بە بەردەوامی لە لایەن ٦٨٨٨ بەکارهێنەرەوە کاری لەسەر دەکرێت و ٣٣ بەکارهێنەریش لەمانە بەکارهێنەری کاران و بە بەردەوامی کار لەسەر فەرهەنگەکە دەکەن.
شایەنی باسە لەڕیزبەندییەکەدا زمانی ئینگلیزی پلەی یەکەمی گرتووە و لە دوایەوە زمانەکانی مالاگاسی و فەڕەنسی و روسی دێت. زمانی ئیسپانی لە پلەی شەشەمدایە و زمانی تورکیش لە پلەی بیستەم. هەروەها زمانەکانی فارسی و عەرەبیش لە پلەکانی ٤٤ و ٤٥دا دێن.