مرۆڤ و پایز لای محەمەد مەولوود _مەم
  2026-09-25     

نەجات نوری

 

(محەمەد مەولوود _مەم_) ساڵی 1927 لە شەقڵاوە دێتە دونیاوە و لە ساڵی 1987 لە تەمەنی 60 ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان دەكات... ڕۆمانی پایزە خەون و ڕێگا و چیرۆكەكانی مەم دەنووسێت.

هەندێك دەق هەن وەكو پایزە خەونی مەم، چەند بە زمانێكی سادە نووسرابن بەڵام لەناو ئەو سادەیەدا گەلێك پرسی گرنگ خۆیان بە خوێنەران دەناسێنن. مەم بەو زمانە سادەیە دەقەكانی لەناو مەینەتیەكانی ژیانی خەڵكی دەووروبەریدا دەنووسێت، پرسی ئەم نووسەرە پرسی مرۆڤ و ئازار و مەینەتیە، لە قووڵایی ئەم سێ بەرهەمەیدا مرۆڤ بە ئازارەكانیەوە دەخرێنە ڕوو، ڕوكاری بە ئێش و خەونی جوانی ئەو مرۆڤانە دەبنە هەڵگری ئەم دەقانەی مەم.

مەم لە پایزە خەوندا دەمانباتە ناو كەوتنەوە، كەوتنی وەرزەكان و كەوتنی مرۆڤ، داڕمانی بەهای شتەكان بە هەموو پیرۆزیەكانیەوە، لە پایزەخەوندا مەم ئەو تێڕوانینەمان بۆ ئاشكرادەكات كە نەدارەكان وەكو درەخت و سروشتی پایز لە دواجاردا لەدوای سەدان خەون و ئومێد دەكەون لەسایەی دەسەڵاتی زەبرو زەنگ و چەوساندنەوەدا، وەكو چۆن پایز ستەم لە جوانی بەهار و زستان و هاوین دەكات و لە دواجاردا ڕووت ڕووتیان دەكاتەوە، دەبێتە ستەمكارێك بۆ سڕینەوەی بوونیان و خۆی دەبێتە ناونیشانێك بۆ تێڕامان و گەلێك پرسی تر كە پەیوەندیان بە مەرگەوە هەیە، ئاواش لە قووڵایی ژیانی كوردەواریدا ئاغا و نۆكەر و دەسەڵاتدار وكۆیلەكانیان، ئەوانیش وەكو پایزیەكی شووم خەون لەسەر خەونی مرۆڤە بەشمەینەتەكان دادەڕمێنن و لە هەموو چێژ و خۆشیەكی تەمەنیان بێبەشیان دەكەن، بۆ مەمم لای گەورەكان هیچ موقەدەس و بەهای نییە، وەكو چۆن ئەوان لە ڕێگەی پارە و دەسەڵاتەوە دەتوانن نوێژی هەینی لە پیرۆزی مزگەوتەكانەوە ببەنە ناو ماڵەكانی خۆیانەوە و شەرمیش لە بوونی خودا نەكەن... میحرابی مزگەوت و شوێنە موقەدەسەكان بۆ خۆیان قۆرخ دەكەن و هیچ بەهایەك بۆ سروتە كۆمەڵایەتیەكان ناهێڵنەوە(مەلا نوێژی شێوان لە ماڵی ئاغا دەكات) (چۆن نوێژی شێوان لە ماڵی ئاغا دەكرێ؟)

مەم لە پایزە خەوندا لە دەقێكی كورت دا بەڵام هێجگار پڕ لە پرسیاری قووڵ، كە دەكرێ هەمووی پرسیاری خۆی بێت بۆ جیاوازی نێوان چین و توێژەكانی ناو كۆمەڵگای كوردی لە قووڵایی ئەم خاكەوە، ئاخر بۆ مەم چ حەسرەتێكە كە ناوی جەردە و بكوژ و خێل و قەموور و تاونكار و داوێنپیس و دز لە ناوی باپیرە و باوك و خێڵەوە دوای دەیان پشت و نەوە بگوێزرێتەوە بۆ نەوەكانی دواتریان؟ ئەم پرسە پەیوەندی بە ئادابی ئاغاو دەسەڵات و نوكەر و ئەو كۆیلانەی ناو كۆمەڵگای كوردیەوە هەیە كە ناخوازن و هەمیشە كاریان بۆ كردووە تا كەسانی تر بەو ناوانە سوك بكەن... كەی كوڕە جوتیارێك یان سەپانێك یان باخەوانێك یان شوانێك یان قارەمانێك، لە هەچ ڕۆژگارێكدا ناویان بەسەر ناوی ئاغا و پیاوەكانی ناو دەسەڵات دا سەركەوتبێت، ئیتر هاتوون گەڕاون هەرچی ناوی خراپە لەو كەسە جوان و قارەمان و باشانەیان ناوە و ویستویانە لەناو ڕەعیەت و خەڵكدا سوكیان بكەن.

لەم دەقە كورتەدا كە بە زمانێكی سادە بەڵام مانادار لە ڕۆژگاری مەمدا، مەم هاتووە زۆربەی مرۆڤەكانی ئێمە دەخاتە ژێر پرسی ئومێد و خەونەوە، ئەو خەونە جوان و بەهایانەی كە هیچ كاتێك بكوژ و تاوانكار و بەدەسەڵاتەكان ناهێڵن لە ڕۆحی نەدار و بەشمەینەتەكاندا سەوزببێت، پرسی مەم پرسی یەك مرۆڤ نیە لەم دەقەدا، پرسی ئەو ناوەیە كە لەلای ئاغا و خەڵك بە جەردە ناسراوە، بەڵام خۆی مرۆڤێكە مرۆڤ ئاسا دەیەوێت خۆی و ماڵباتەكەی كەمێك لە ژیانە سەختەكەیان دەربچن و تەمەنێك بە خۆشی بژین، بەڵام مەمم لە كۆتایدا پێماندەڵێت: تا ڕۆژگار ڕۆژگاری ئاغا و نۆكەرەكانیان بێت نەدارەكان وەكو پایز هەمیشە ڕەنگ زەرد وداڕماون و درەنگ بە خۆزگەكانیان دەگەن.

زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×