ماریا هەورامی، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ رایگەیاند، لە دادگا سكاڵای
یاسایی لەسەر مەلا هەڵۆ حەمەڕەشید تۆماردەكات بەرامبەر بەو قسانەی پێی وتوە. رەتیشیدەكاتەوە
كە مەلا هەڵۆ خزمی بێت وەك ئەوەی ناوبراو ئاماژەی پێكردبو.
ئاوێنە: ماریا
هه‌ورامی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەلێدوانێكدا به كەناڵی "بی ئێم سی" راگه‌یاند،
ئه‌گه‌ر ئه‌و مامۆستا ئاینییه ره‌خنه‌ی له ئیشه‌كه‌م بگرتایه كه من دروستبكات
ئه‌و كات هیچ شتێكم نه‌ئه‌وت، كاره‌كه به شێوه‌یه‌كی كوردییانه كراوه و هیچ له
كلتوری كوردی لاینه‌داوه.
ماریا هه‌ورامی
وتیشی؛ ئه‌مڕۆ ئه‌و وتانه‌ی به‌رامبه‌ر من به‌كارهێناوه، سبه‌ی به‌رامبه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی
دیكه به‌كاریده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر خۆشم بێده‌نگبم لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و وه‌زاره‌تی
رۆشنبیری له‌و باره‌یه‌وه بێده‌نگ نابێت.
ماریا هه‌ورامی جەختیشی
كردەوە، له رێگه‌ی دادگاوه داوایی یاسایی تۆمارده‌كه‌م و هیچ وه‌ڵامێكی ناده‌مه‌وه
و چونكه ئه‌و زمانه‌ی ئه‌و به‌كاریهێناوه من ناتوانم به‌و شێوه‌یه جوابی بده‌مه‌وه.
له‌باره‌ی پەشیمانییەكەی
مەلا هه‌ڵۆ، ماریا هه‌ورامی جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و مامۆستا ئاینییه خزمم نییه و
مه‌رج نییه هه‌مو هه‌ورامییه‌ك خزمی یه‌ك بێت و یه‌كه‌م جارمه له هه‌مو ته‌مه‌نمدا
ئه‌و كه‌سایه‌تییه ببینم ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌ی له‌سه‌ر من كرد.
خانمە هونەرمەند، ماریا هەورامی لە جەژنی قورباندا كلیپی گۆرانییەكی نوێی خۆی
بڵاوكردەوە كە لە شەقامی سالم-ی شاری سلێمانی وێنە گیراوەو لە كلیپەكەدا ماریا لەناوەڕاستی
شەقامەكە دەست بە گۆرانی وت دەكات و كوڕان و كچانی گەنج لەو شەقامە، بە هەڵپەڕكێ تێكەڵ
بە كلیپەكە دەبن.
دوابەدوای ئەوە تۆمارێكی دەنگی مەلا هەڵۆ حەمەڕەشید لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان
بڵاوبوەوە كە تێیدا هێرشی توند دەكاتە سەر ئەو خانمە هونەرمەندەو كارەكەی. ئەوەش
كاردانەوەی زۆریی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەدوای خۆیدا هێنا.
درەنگانی شەوی رابردوش مەلا هەڵۆ لە لاپەڕەی رەسمی خۆی لە فەیسبوك لەپەیامێكی
دەنگدان پەشیمانی خۆی لەو قسانەی بەرامبەر بەو خانمە هونەرمەندە كردبونی، دەربڕی.
مەلا هەڵۆ وتبوی"ئەو پەیامە دەنگییە تایبەت بو بۆ کەسێکم نارد‌و بۆ رایگشتی
نەبو لەگەڵ بڵاوکردنەوەی نەبوم ئەو شێوەیەش کە باسی ئەو خاتونەم پێ‌کرد شێوەیەکی نەشیاو
بو، بۆخۆم دەربڕینەکەی خۆمم پێ جوان نییە، ئەگەر ئێستا بیڵێمەوە وا نایڵێمەوە، لەبەرئەوەی
دەربڕینەكە جوان نییە هەم لە روی شەرع و هەم
لە روی عورفیشەوە، پەشیمانم لێی ئەوە بەینی خۆم و خوای خۆمە و تەوبە ئەكەم و ئەو
خاتونەش هەر شتێکی هەیە با بڕوات لە دادگا
داوای بکات و ئامادەم بچمە دادگا و هیچ كێشەشم نییە".
مەلا هەڵۆ وتبوشی"سەبارەت بەوەی كە كارەی ئەو خاتونە بە باش ئەزانم یان
نا بەردەوام ئەو کارەی ئەوم هەر پێ خراپە
و بە ناشەرعی دەزانم و تا بمێنم هەوڵدەدەم رێ لەو کارە ناشەرعییانە بگرم".
هەروەك وتبوشی" مەلا
هەڵۆ جه‌ختیكرده‌وه "من سوکایەتیم بە هەورامییەکان نەکردوە، چونکە خۆم هەورامیم
و ئەو خاتونەش خزم و كەسی خۆمەو سەردانیشی دەكەم و لەگەڵ خۆی و كەسوكارەكەشی قسە دەكەم،
ئەگەر بەوەش رازی نەبو ئامادەم بڕۆمە بەردەم دادگا."