2019-07-25   2103     
وەزارەتی پێشمەرگە، چەند بڕیارێکی لەبارەی دەوامی فەرمانبەرەکانییەوە دەرکردو رایگەیاند ''پێویستە سەرجەم ئەفسەرو پلەدارانی وەزارەت بەجلوبەرگی سەربازییەوە دەوام بکەن''.
ئاوێنه: بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم، کە واژۆی بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری سەربازیی لەسەرە، تیایدا هاتووه "لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتدا وەزیری پێشمەرگە ئاگاداریکردینەوە کە بەگوێرەی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران، دەوامی رەسمی وەزارەت لە کاتژمێر ههشتی بەیانییەوە دەستپێدەکات تاسێی پاشنیوەڕۆ".
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: "بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت و پێویستە ئەفسەرو پێشمەرگەو پلەدارەکان پێوەی پابەندبن و بەجلوبەرگی سەربازییەوە دەوام بکەن".
رونیشیکردوەتەوە، "چاوەڕوانی بڕیاری وەزیری پێشمەرگە دەکرێت تا ئەوکاتەی بڕیار لەسەر پەیڕەوکردنی سیستمی ئامێری پەنجەمۆر دەدات بۆ ئەوەی كاری پێبکرێت".