سبەی‌ كاندیدی نوێی توركمان بۆ پارێزگاری كەركوك هەڵدەبژێرێت
  2026-11-10     

ئاژانسێکی عێراقی بڵاویکردەوە، بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە یەکلاییکردنەوەی پۆستی پارێزگار رێكبخات، بۆ دیاریکردنی پۆستی نوێی پارێزگاری کەرکوک.


ئاوێنە: ئاژانسی "شەفەق نیوز" لەزاری سەرچاوەیەکی سیاسی لە پارێزگای کەرکوک رایگەیاند "کۆبوونەوەکە لەکاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت، کارنامەی کۆبوونەوەکە بریتییە لە تاوتوێکردنی دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد سەمعان ئاغا وەزیری دەوڵەت و پارێزگاری کەرکوک هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ".

دەربارەی کاندیدە نوێکەش کە کێیە؟ سەرچاوەکە راشیگەیاندووە "پێشبینییەکان بۆ ئەوەدەچن كە ئەنجومەنەکە قەحتان ئەلوەنداوی بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار هەڵبژێرێت، دوای ئەوەی ناوەکەی لەگەڵ کاندیدێکی دیکەی تورکمان بە ناوی ماردین کوک قایا پێشکەش کراوە".

وتیشی "کۆبوونەوەکەی بەیانی یەکلاکەرەوە دەبێت لە دۆسیەی پۆستی پارێزگاردا، قبوڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەی سەمعان ئاغا لە حاڵەتی دەنگدان لەسەری رێگە خۆش دەکات بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ".

زۆرترین بینراو
ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت ڕاگەیاند
مەسعود بارزانی داوای کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی پارتی و یەکێتی دەکات
كۆبونه‌وه‌ی زه‌یدی و مه‌سرور بارزانی: جه‌خت له‌ گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامی خه‌رجكردنی موچه‌ی هه‌رێم كرایه‌وه‌
دانەغاز:به‌رهه‌مهێنان بەشێوەیەکی کاتی له‌ كۆرمۆر هەڵپەسێردرا
عێراق هه‌واڵی سه‌ردانه‌ نهێنییه‌كه‌ی زه‌یدی بۆ تاران پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌
وته‌بێژی پارتی: ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ و كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كێتی
یەکێتی و نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵیی سکاڵایان لە دانیشتنی پەرلەمان تۆمارکرد
لە چەکی ئەتۆمییەوە بۆ هێرشی وشکانی؛ چوار سیناریۆی ترەمپ بۆ قۆناغی داهاتووی جەنگی ئێران بڵاودەکرێتەوە
مەسرور بارزانی بە شاندێکی تەنها پارتییەوە لە بەغدایە؛ گفتوگۆ لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٧ دەکرێت
سەرۆکی میت نەخشەڕێگای ئەنقەرە بۆ چارەسەری پرسی کورد ئاشکرا دەکات و پەکەکەش داوای هەنگاوی کرداری دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×