بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی بۆ ئاوێنە: بەهیواین لەچەند رۆژی ئایندەدا کارەبا چارەسەربکرێت
  2026-11-10     

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، هەموو تیمەکان لەسەر خەتن بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کارەبا و دەڵێت "بەهیواین لەچەند رۆژی ئایندەدا کارەبا چارەسەربکرێت".


ئاوێنە: ئەنوەر حەمە سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاوێنەی وت "ئەگەر هەیە بەم نزیکانە کارەبای نیشتیمانی ئاسایی ببێتەوە و هەموو تیمەکان لەسەر خەتن تاوەکو بە زووترین کات ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت".

لەبارەی کارەبای موەلیدە ئەهلیەکانیش، ناوبراو دەڵێت "لە ئێستادا موەلیدەکان کەوتوونەتەوە کار بەکاتی تاوەکو دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە، ئومێدەوارم لەچەند رۆژی ئایندە کارەبا چارەسەر بکرێت".

بەڵام بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی نەیتوانی بە "دەقیقی" پێمان بڵێت کە کەی دۆخی کارەبا باش دەبێت و وەکو جاران ئاسایی دەبێتەوە، چونکە "لەماوەی ئەم ساڵدا ئەو حاڵەتانە چەند جارێک روویداوە لە کۆرمۆر، لە پێشتر وا راگەیەندرا کە تاوەکو مانگێک چارەسەر نابێت، بەڵام دواتر دوو رۆژ چارەسەر بووە، چونکە بابەتەکە بەشێکی ئەمنی و سیاسی و تەکنیکیە. بەڵام ئەمەل هەیە لە زووترین کاتدا چارەسەر بکرێت".
 

زۆرترین بینراو
ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت ڕاگەیاند
مەسعود بارزانی داوای کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی پارتی و یەکێتی دەکات
كۆبونه‌وه‌ی زه‌یدی و مه‌سرور بارزانی: جه‌خت له‌ گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامی خه‌رجكردنی موچه‌ی هه‌رێم كرایه‌وه‌
دانەغاز:به‌رهه‌مهێنان بەشێوەیەکی کاتی له‌ كۆرمۆر هەڵپەسێردرا
عێراق هه‌واڵی سه‌ردانه‌ نهێنییه‌كه‌ی زه‌یدی بۆ تاران پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌
وته‌بێژی پارتی: ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ و كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كێتی
یەکێتی و نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵیی سکاڵایان لە دانیشتنی پەرلەمان تۆمارکرد
لە چەکی ئەتۆمییەوە بۆ هێرشی وشکانی؛ چوار سیناریۆی ترەمپ بۆ قۆناغی داهاتووی جەنگی ئێران بڵاودەکرێتەوە
مەسرور بارزانی بە شاندێکی تەنها پارتییەوە لە بەغدایە؛ گفتوگۆ لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٧ دەکرێت
سەرۆکی میت نەخشەڕێگای ئەنقەرە بۆ چارەسەری پرسی کورد ئاشکرا دەکات و پەکەکەش داوای هەنگاوی کرداری دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×