ئێران: سوپرایزە مووشەکییەکانمان لە شەڕی داهاتوودا دەردەکەون
  2026-11-10     
وێنەی مووشەکێکی نوێی ئێران کە لەژێر زەمینی وڵاتەکە نمایشی کرد

وێڕای ئەوەی سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداری دا لەوەی، ئەگەر "دووژمن" هەڵەیەک بکات، وەڵامی تاران "بێ سنوور دەبێت و دەرەوەی ناوچەکەش دەگرێتەوە." ئاشکراشیکرد، کە مووشەکە نوێ و پێشکەوتووەکانی وڵاتەکەی لە هەر شەڕێکی داهاتوودا دەردەکەون.

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە عەلی عەبدوڵڵاهی، سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لەمیانی پەردەلادان لە شارێکی مووشەکیی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران، رایگەیاند "سوپرایزە موشەکییەکانی ئێران لە شەڕی داهاتوودا بە بەردەوامی و یەک لەدوای یەک دەردەکەون".

ناوبراو لە هۆشداریەکیشدا دەڵێت "ئەگەر دووژمن بیەوێت هەر هەڵەیەک بکات، وەڵامی ئێران بێ دیاریکردنی هیچ سنوورێک دەبێت و سنووری ناوچەکە تێدەپەڕێنێت".

هاوکات عەبدوڵڵاهی تیشکی خستە سەر بەکارهێنانی کەرەستەی سەربازی لەلایەن ئەمریکاوە لە جەنگدا لەگەڵ وڵاتەکەی و وتی "ئامارەکان دەریدەخەن کە ئەمریکا لە هیچ جەنگێکدا و لەماوەیەکی وەهادا بەم قەبارەیە تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازیی بەکارنەهێناوە، بەتایبەتیش تەقەمەنیی پێشکەوتووی سەردەم کە ئێمە شوێنەوارەکانی بەکارهێنانیان لە گۆڕەپانی جەنگدا بە چاوی خۆمان دەبینین".

"ئێران خاوەنی چەکی پێشکەوتوو و توانای نوێی مووشەکییە و ئەو دەستکەوتە سەربازییانەش لە ئەگەری هەر رووبەڕووبوونەوەیەکدا بە تەواوی ئاشکرا دەبن و کاریگەریی گەورەیان دەبێت".

هەر ئەمڕۆ لەوبارەیەوە محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند "پەیامی ئەم دەستکەوتە گەورەیە بۆ ئەو دووژمنانەی هێشتا بە زمانی هەڕەشەی سەربازی لەگەڵ گەلی ئێران دەدوێن، زۆر روونە و دەڵێین؛ لە لێکدانەوەکانتاندا تووشی هەڵە مەبن، چونکە هەر هەڵەیەک بکەن، ئێران لە وەڵامدانەوەیەکی خێرا و سەرووی پێشبینییەکان دوودڵ نابێت. ئەمجارە هێزە چەکدارەکانی ئێران جوگرافیای شەڕەکە دیاری دەکەن".

جێی ئاماژەشە، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی گروپی حەوت (G7) لە پاریس، ئاشکرایکرد "پێم راگەیەندراوە کە گوشاری ئابووریی ئەمریکا دژی ئێران ئەنجامێکی باشی هەبووە". بە وتەی ئەو، ئەم گوشارە وایکردووە کە لەئێستادا پێویست بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوان نەبێت.
 

زۆرترین بینراو
ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت ڕاگەیاند
مەسعود بارزانی داوای کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی پارتی و یەکێتی دەکات
كۆبونه‌وه‌ی زه‌یدی و مه‌سرور بارزانی: جه‌خت له‌ گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامی خه‌رجكردنی موچه‌ی هه‌رێم كرایه‌وه‌
دانەغاز:به‌رهه‌مهێنان بەشێوەیەکی کاتی له‌ كۆرمۆر هەڵپەسێردرا
عێراق هه‌واڵی سه‌ردانه‌ نهێنییه‌كه‌ی زه‌یدی بۆ تاران پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌
وته‌بێژی پارتی: ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ و كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كێتی
یەکێتی و نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵیی سکاڵایان لە دانیشتنی پەرلەمان تۆمارکرد
لە چەکی ئەتۆمییەوە بۆ هێرشی وشکانی؛ چوار سیناریۆی ترەمپ بۆ قۆناغی داهاتووی جەنگی ئێران بڵاودەکرێتەوە
مەسرور بارزانی بە شاندێکی تەنها پارتییەوە لە بەغدایە؛ گفتوگۆ لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٧ دەکرێت
سەرۆکی میت نەخشەڕێگای ئەنقەرە بۆ چارەسەری پرسی کورد ئاشکرا دەکات و پەکەکەش داوای هەنگاوی کرداری دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×