ئایا هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ دوو ئیدارەیی؟
  2026-11-03     

دکتۆر ڤالا فەرید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا داوای لەئەندامانی پەرلەمان کرد، رۆژی چوارشەممە ئامادەبن بۆ کۆبوونەوە. یەکێتی، نەوەی نوێ و کۆمەلی دادگەری و یەکگرتوو رەوتی هەڵوێست دەڵێن بەشداری ناکەن. بەڵام پارتی سوورە لەسەر کۆبوونەوە کاراکردنەوەی پەرلەمان، ئەمەش هەرێمی کوردستان لەبەردەم دوو ئیدارەییدا رادەگرێت.

 

ئاوێنە: بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە پارتی ئامادەکاریی تەواوی کردووە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی بەیانی نەسابی قانونی بۆ کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دەستەبەر بکرێ، لەڕێگەی ئامادەبوونی ٣٩ پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کورستان، ٢ پەرلەمانتاری بەرەی گەل، ١ پەرلەمانتاری سۆسیالیست، ٣ پەرلەمانتاری پێکهاتەکان، هەروەها باس لەوە دەکرێت کە ژمارەیەک پەرلەمانتار کە لەحزبەکانیان جیابوونەتەوە، بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن‌و ٥١ پەرلەمانتار ئامادە دەبن و نەسابی یاسایی تەواو دەبێت بۆ دانیشتنەکەو کاراکردنەوەی پەرلەمان.

لەبەرامبەردا، فراکسیۆنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، نەوەی نوێ، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، هەڵوێست، کۆمەڵی دادگەری‌و دوو پەرلەمانتاری پێکهاتەکان‌و ١ پەرلەمانتاری گۆڕان رایانگەیاندووە کە بەشداری ناکەن.

یەکێتی کە دووەک گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانەو دەسەڵاتداری دیفاکتۆی زۆنی سەوزە، بەتوندی دژایەتی خۆی بەرامبەر بەم هەنگاوەی پارتی راگەیاندووەو لەبەیاننامەیەکدا دەڵێت "پێمانوایە ئەم کۆبوونەوەیە، نا یاساییە، دوورە لە بنەماکانی شەراکەتی ڕاستەقینە و هەوڵێکە بۆ سەپاندنی فەرزی ئیرادەی لایەنێک. بۆیە، هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و تەواوی هێزە سیاسییەکان ئاگادار دەکەینەوە، کە ئێمە وێڕای بەشداریی نەکردنمان، ڕوو دەکەینە هەر دڵسۆز و هێزێکی نیشتیمانی، کە خەمی قەوارەی هەرێمی کوردستانییەتی، بەشداریی نەکات".

ئەم پێشهایە ململانێکانی نێوان پارتی و یەکیتی دەباتە قۆناغێکی ئاڵۆزترەوەو یەکێتی رایگەیاندووە کە دان بەکاراکردنەوەی پەرلەمان و نەبەحکومەتی نوێی هەرێمدا دەنێت‌و زۆرێک لەچاودێران پێیانوایە دوور نییە دەرگا بەڕووی گەڕانەوە بۆ دوو ئیدارەیی بەڕووی هەرێمی کوردستاندا بکاتەوە. 

زۆرترین بینراو
سەرۆكی دەزگای ئاسایشی عێراق: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌ر كۆرمۆر جیاوازه‌ له‌وانه‌ی رابردو
تۆم باراك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان: ناكۆكییه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كانتان تێپه‌ڕینن
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: 50 ساڵه‌ كه‌س نه‌یتوانیوه‌ بێته‌ رێگه‌م و ده‌ستگیرم بكات
نێچیرڤان بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع تاوتوێی دۆخی كورد له‌ سوریا ده‌كه‌ن
دەرکەوتنەوەی هێزەکانی (H.A.T) لە ڕۆژئاوای کوردستان
خەزعەلی داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ شیعەکان دەکات
سوپای پاسداران بە درۆن و تۆپخانە سنووری مەریوان بۆردوومان دەکات
بافڵ تاڵەبانی: دان بە پەرلەمانی ئێستادا نانێین و هەرێم بووەتە دوو ئیدارە
مەترسیی دابەزینی پشکی هەرێم بۆ ١١ ترلیۆن دینار لە ئارادایە؛ لیژنەی دارایی زانیاریی نوێ لەبارەی بودجە و مووچە دەخاتەڕوو
لە زیندانەوە تا بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا؛ ئەمریکا پەردە لەسەر تۆڕێکی گوماناویی سەر بە سوپای پاسداران و کەتائیب حیزبوڵڵا لادەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×