نزار ناسر حسێن، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاند، پشكی دۆلاری گه‌شتیاران بۆ 3 هه‌زار دۆلار زیادكرا.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی عێراق،، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، محەمەد تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی شانزەیه‌مین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی كردوه، ئه‌وه‌ش به ئاماده‌بونی وه‌زیر و سه‌رۆكی ده‌سته په‌یوه‌ندیداره‌كان و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌نجومه‌نه‌كه تاوتوێی ئه‌و بڕگانه‌ی كردوه له به‌رنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا هاتون و بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه داون و هه‌روه‌ها تاوتوێی پاراستنی نرخی دۆلاری كردوه.
له دانیشتنه‌كه‌دا پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی وتویه‌تی، پشكی دۆلار بۆ گه‌شتیان زیادكراوه بۆ 3 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر جارێك.