عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌ر هه‌ستیاریی مه‌ترسیداریی دۆخه‌كه، له ئێستادا راوێژهكان له‌ڕیگه‌ی نێوه‌ندگیره‌كانه‌وه زۆر چڕبونه‌ته‌وه. ده‌شڵێت، مه‌رجه‌كانی ئێمه جێبه‌جێ بكرێن، گه‌روی هورمز ده‌كرێته‌وه.
ئاوێنه: عه‌باس عراقچی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ره‌سمی ئێران وتی، "له‌به‌ر هەستیاریی و مه‌ترسیداریی دۆخه‌كه، له ئێستا ڕاوێژەکان زۆر چڕ بونەتەوە، گفتوگۆكان زۆر لە نزیکەوە ئەنجام دەدرێن و هەم قەتەرو هەم پاکستان وەک نێوه‌ندگیرانی ئەم دانوستانانه ڕۆڵێکی زۆر کارا دەگێڕن. هاتوچۆی شاندەکان دەبینن، لە پاڵیشیدا دەیان پەیوەندیی تەلەفۆنی کە لە نێوان هەردولادا ئەنجام دەدرێن و ئەو پەیامانەی کە لە ڕێگەی ئەوانەوە، ئاڵوگۆڕ دەکرێن، ئەمانەش هەن."
ئه‌و دوپاتیشیكرده‌وه كه ئێران بۆ به‌رگریكردن و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ش كه له رێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه چاره‌سه‌رێك بدۆزرێته‌وه ئاماده‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتیشی "مەرجەکانی خۆمان ڕاگەیاندوە، پێشنیاری خۆمان خستوەتەڕو و ئەمەش ئیتر دەوەستێتە سەر ئەوەی کە ئایا ئەمریکا تا چەند عەقڵانییەتی سیاسی له‌لای بونی هه‌یه، ئایا ئامادەن ڕێگەی ژیرانە هەڵبژێرن و ڕێگەی دیپلۆماسی و دانوستان بگرنەبەر، یان ده‌یانه‌وێت وەک جارەکانی پێش‌و به‌ره‌و ئه‌نجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بڕۆ؟ ئێمە بۆ هەردوکیان ئامادەییمان هەیە، زیاتر لە جاران ئامادەییمان هەیە بۆ هەردو بژارده‌كه."
به‌قسه‌ی عراقچی ئه‌گه‌ر لایه‌نی ئه‌مریكی بیه‌وێت جارێكی دیكه ئه‌مان تاقیبكاته‌وه ئه‌وا "ئەنجامێكی خراپتر لە ڕابردو" به‌ده‌ستده‌هێنن." وتیشی "ئەگەر ئامادەییشیان هەبێت بە شێوازێکی راستگۆیانه بێنه ناو دیپلۆماسییەوە، ئەوا ئێمەش وەک هەمیشە ئامادەییمان هەیە."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "دۆخەکەش دیارە، ئێمە چه‌ند مەرجێکمان هەن بۆ کردنەوەی گەروی هورمز، ئەگەر ئەم مەرجانە قبوڵ بکەن گەروی هورمز دەکرێتەوە و دانوستاندنەکان دەستپێدەکەنەوە، ئەگەریش قبوڵیان نه‌کەن دۆخەکە هەر بەم شێوەیەی ئێستا ده‌مێنێته‌وه."
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه "ئێمە هیچ سازشێك له‌سه‌ر هەڵوێستەکانی خۆمان، کە هەڵوێستی بنەڕەتین، ناكه‌ین، لە بەرامبەر ئەم هێزانەشدا خۆمان ناچه‌مێنین، بەڵام خاوه‌ن عەقڵانییەتین و ئاماده‌ی دانوستان و گفتوگۆین و ئامادەییمان هەیە کە ئەگەر لایەنی بەرامبەریشمان ئەم تایبەتمەندییەی هەبێت، لەگەڵیدا بچینە ناو مامەڵەیەکی ئەرێنییەوە."
وتیشی "ئەگەریش بیانەوێت وەک جارەکانی پێش‌و ڕەفتار بکەن، ئەگەر بیانەوێت فێڵ بکەن و دەست بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی و پەلامار ببەن، بۆ ئەوەش ئامادەییمان هەیە و وەڵامی گونجاو له‌لایه‌ن ئێمەوە دەبینن."