مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای وڵات، هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته حكومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی دانوستانی ئاشتی.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران، مه‌سعود پزیكشیان، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ پارێزگاران و سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی به‌شێك له شاره‌كانی ئێران، رایگه‌یاندوه، "هه‌وڵده‌ده‌ین به گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و له‌م روه‌وه رێبه‌ری باڵا، هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاتی داوه به حكومه‌ت."
سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌وباره‌یه‌وه زانیاریی زیاتر نه‌خسته‌ڕو.