بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكادا هه‌میشه هاوڕانین. جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه ئێران هه‌رگیز نابێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی و ده‌شڵێت، ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان كه له كۆتایی مانگی دو له‌دژی ئێران ده‌ستیان پێكرد، روخاندنی رژێمی ئه‌و وڵاته نه‌بوه.
ئاوێنه: بنیامین نەته‌نیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئەو و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەمیشە "هاوڕا نین"، ئەمەش دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ یەکشەممە رێككه‌وتنی ئەمریکا و ئێران راگه‌یه‌ندرا.
نه‌ته‌نیاهو وتی "هه‌ندێك کات هەیه کە من و سەرۆک ترەمپ هاوڕا نین. پێویستە بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئیسرائیل حه‌كیمانه بەرگرییان لێ بکرێت."
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وتیشی "ئێمە سەری سەرکردەکانی ڕژێمی تیرۆرمان په‌ڕاند، کارگەکانی تیرۆرمان له‌ناوبردن. ئێوەی [ئیسرائیلییەکان] هەموتان لەبه‌رده‌م مەترسییەکی گەورەی مردن‌دا بون."
نەته‌نیاهو وتیشی "ئێمە لە ناوچەی ئەمنیی دابڕێندراو له لوبنان تا ئه‌و كاته‌ی كه پێویست بێت، دەمێنینەوە."
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جه‌ختیشی كرده‌وه "ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، نە ئەمڕۆ و نە سبه‌ی."
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه نه‌ته‌نیاهو وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نوسانی دایه‌وه. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا هه‌ڵه نه‌بوه له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی وڵاته‌كه‌ی له 28ی شوباتی ئه‌مساڵدا له‌دژی ئێران و ئامانجه‌كانیدا. ئه‌و رەتیکردەوە کە یەکێک لە ئامانجەکان ڕوخاندنی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بوبێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا نه‌ته‌نیاهو هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه پلانی هەیە دوبارە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی وڵاته‌كه‌یدا خۆی کاندید بکاتەوەو پێشی وایه كه "سەردەکەوێت".