ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هیوم" ئەمڕۆ شەممە، لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لێکۆڵینەوەکان ڕایگەیاند، حەمام ئەلحەمامی یاریدەدەری فڕۆکەوانی فڕۆکەی (فلای دوبەی)، چەند ساڵێک لە سوریا ژیاوە و ئەگەری هەیە لەو ماوەیەدا پەیوەندی بە گروپێکەوە کردبێت کەلە سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، بە پشتگیری ئێران دامەزرابوو.
ئاوێنە: بەپێی ئەو رۆژنامەیە، ئەلحمامی دایکی سورییە و لەماوەی مانەوەی لە سوریا، لەگەڵ بیرۆکە و ئایدیۆلۆژییە ئیسلامییە توندڕەوەکان ئاشنا بووە. بەرپرسانی لێکۆڵینەوە ئێستا لەوە دەکۆڵنەوە کە ئایا ئەلحمامی لەڕێگەی ئەو گروپەوە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێرانەوە هەبووە یان نا.
هەر بەپێی "ئیسرائیل هیوم"، ئەلحمامی لەکاتی لێپرسینەوەدا وتوویەتی؛ نیازی هەبووە فڕۆکەکە بە ئامانجێکی زەوی لە ئیسرائیل بدات.
هاوکات، لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا ئەلحەمامی بە تەنیا ئەم کارەی کردووە، یان گروپێک لە پشتەوە پشتیوانیی کردووە.
لە هەمان کاتدا، تیمێکی لێکۆڵینەوەی ئیسرائیلی بۆ بەشداریکردن لە لێکۆڵینەوەکانی ئەم کەیسە گەیشتووەتە ئیمارات. هەروەها دامەزراوەکانی دەزگای هەواڵگری چەند وڵاتێک، لەوانە ئەمریکا، عومان و سوریا، لە لێکۆڵینەوەکەدا بەشدارن.