دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مزوانه جه‌نگی ئێران كۆتایی دێت و ره‌نگه راسته‌وخۆ له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێس كۆتایی بێت.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە گردبونه‌وه‌یه‌كی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە شاری مۆبیلی ویلایه‌تی ئالاباما، جارێکی تر وتی، جەنگی ئێران "پێدەچێت ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەكانی كۆنگرێس" کۆتایی بێت.
تره‌مپ لەوته‌یه‌كدا ئاماژەی بە کێشە ئابورییەکانی ئێران کرد و بانگەشەی ئەوەشی کرد کە هه‌ڵاوسان له ئێران گه‌یشتۆته نزیكه‌ی 310%.
ئەو وتیشی "ئابوریی ئەوان بە تەواوی ڕوخاوە. ئەوان یەک شتیان هەیە کە بەڕاستی هەیانە: هەڵاوسان... دەبێت ببینین چی ڕو دەدات."
تره‌مپ جه‌ختی كرده‌وه "ئەم جەنگە زۆر بە زویی، پێدەچێت ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەکان تەواو بێت. هه‌ركه کۆتاییشی هات، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت."
تره‌مپ له وته‌كه‌یدا ئەو چەند جارێک جەختی کردەوە کە ئەم جەنگە "بە هەر ڕێگەیەک بێت" بەم زوانە کۆتایی دێت.
به‌پێی راپۆرتێكی كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوز، تره‌مپ لە هەفتەکانی ڕابردودا و هاوكات لەگەڵ زیادبونی ژمارەی ئەو ئەمریکییانەی دژی جەنگی ئێرانن، ئەم لێدوانانەی چەندین جار دوبارە کردوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەكه، ئەم لێدوانانەی دۆناڵد تره‌مپ لە کاتێکدا دەدرێن کە تێكڕای نرخی هه‌ر گالۆنێک بەنزین لە ئه‌مریكا لە ئێستادا 4.39 دۆلارە.