وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی رێككه‌وتنی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا ئیمزا ناكرێت، به‌ڵام به‌دوری نازانێت كه له چه‌ند رۆژی داهاتودا ئیمزا بكرێت. ده‌شڵێت، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه ئێستا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، سه‌رنجی له‌سەر کۆتاییهێنان بە جەنگە به لوبنانیشه‌وه‌و لەم قۆناغەدا بڕیار دراوە هیچ گفتوگۆیه‌ك لەسەر پرسی ئەتۆمی نەکرێت.
ئاوێنه: ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی له هه‌مه‌دان، وتی، بە سەرنجدان بە ئەزموونەکانی ڕابردو، لەم قۆناغەدا سه‌رنجی رێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر کۆتاییهێنانه بە جەنگە لە هەمو بەرەکاندا لەوانەش لوبنان و بڕیاریشدراوه کە له‌م قۆناغه‌دا هیچ قسەیەک لەسەر پرسی ئەتۆمی نەکرێت.
وتیشی: ئەمە ڕێککەوتنی کۆتایی نێوان ئێران و ئەمریکا نییە، بەڵکو لێکتێگەیشتنێکە کە هێڵە گشتییەکانی بابەتە جێناکۆکەکان دەخاتەڕو و دیاری دەکات کە جەنگەکە کۆتایی دێت.
بەقایی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: سەبارەت بە پرسی ئەتۆمیش، بڕیار وایە لە ماوەی 60 ڕۆژدا گفتوگۆی لەسەر بکرێت، بۆیە لەم قۆناغەدا هیچ قسەیەک لەسەر وردەکارییەکانی ناکرێت.
ئه‌و وتیشی، هێرشکردنە سەر کەشتیڕانیی ئێران و بابەتەکانی پەیوەندیدار بە گەروی هورمز، لە ڕیزی ئەو بابەتانەن کە لەم قۆناغەدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
هه‌روه‌ها سەبارەت بە کاتی پێشبینیکراوی واژۆکردنی رێككه‌وتنه‌كه وتی: سەبارەت بە کاتی وردی واژۆکردنەکە دەبێت چاوەڕوان بین؛ هەرچەندە سبەینێ نابێت، بەڵام ئەگەری ڕودانی ئەمە لە ڕۆژانی داهاتودا دور نییە.
بەقایی بە ئاماژەدان بە پرسی گەرووی هورمز وتی: گەروی هورمز لە ڕوانگەی یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە لە سنوری ئاوە هەرێمییەکانی ئێران و عومماندایە وەک دو دەوڵەتی کەناراوی و جێبەجێکردنی سەروەریی ئێران لەم ناوچەیەدا، لە پێناو دابینکردنی ئاسایشی نیشتمانی و جێبەجێکردنی مافی سەروەریی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه؛ ئه‌و بابه‌ته‌ش لە یاسا نێودەوڵەتییەکانیشدا دانی پێدا نراوە.