دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی وتوه، باشتره وریا بیت، ئه‌گه‌رنا به‌مزوانه به‌ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه له شه‌ڕی دژبه ئێران.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پێگەی "ئاکسیۆس" ڕایگەیاند کە هۆشداریی داوەتە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کە ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ جەنگ لەگەڵ ئێران، ڕەنگە خۆی بەتەنیا لە مەیدانی جەنگەکەدا ببینێتەوە.
ترەمپ لە چاوپێکەوتنەکەدا بانگه‌شه‌ی ئەوەی کرد کە ئیسرائیل "زۆر درەنگ ئێمەی ئاگادارکردەوە" لە هێرشەکانی ڕۆژی یەکشەممە. ترەمپ وتی: "فڕۆکەکان لە ڕێگادابون. بەڵام لە کۆتاییدا توانیم هێرشەکەی ئیسرائیل سنوردار بکەم".
ترەمپ بە ڕاشیگەیاند کە لە پێنج وڵاتی جیاوازی ناوچەکەوە په‌یوه‌ندی پێوه كراوه‌و داوایان لێکردوە فشار بخاتە سەر نەتانیاهو بۆ وەستاندنی هێرشەکان.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی"ئەم وڵاتانە زۆر نیگەران بون. ئەوان حەزیان بەو ڕێککەوتنەیە کە ئێمە دانوستاندنی لەسەر دەکەین".
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، ئیدارەکەی بەیانی ڕۆژی دوشەممە نامەی لە ئێرانییەکانەوە پێگەیشتوە کە تێیدا ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ وەستاندنی هێرشه‌كان ئەگەر ئیسرائیلیش هەمان شت بکات.
ترەمپ وتی: "ئەوان پەیوەندییان پێوەکردین و وتیان کە چیدی هێرش ناکەن و داوایان لێ‌کردین بە ئیسرائیل بڵێین هێرشی زیاتر نەکات".
پێگه‌ی ئاكسیۆس له‌زاری دو بەرپرسی ئیسرائیلییه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، ئیسرائیل خۆی بۆ گەورەترین شەپۆلی هێرش بۆ سەر ئێران لە دوای مانگی نیسانەوە ئامادە دەکرد، کە بڕیاربو ڕۆژی دوشەممە دەیان ئامانجی هەستیار بپێكرێن. ترەمپ پەیوەندی بە نەتانیاهووە کرد و داوای لێکرد هێرشەکان ڕابگرێت.
ترەمپ بە ئاکسیۆسی وت: "وتم نه‌تانیاهو باشترە وریابیت، ئه‌گه‌رنا به‌مزوانه بە تەنیا دەمێنیتەوە".
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ترەمپ جارێکی دیکە بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد کە ئێران دەیەوێت ڕێککەوتن بکات و دەکرێت به‌مزوانە واژۆ بکرێت — ئەمەش بانگه‌شه‌یه‌كه کە لە ماوەی دو مانگی ئاگربەستدا چەندین جار دوبارەی کردوەتەوە.
ترەمپ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد: "ئەمە ڕێگری لە ئێران دەکات ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی و هه‌روه‌ها پیتاندن ده‌وه‌ستێنێت. ئەمە ڕێککەوتنێکی ناوازەیە. ئێمە هەمو ئەو شتانە بەدەستدەهێنین کە دەمانویستن".