وێرای پیرۆزبایی کردن لە سەرۆکی نوێی عێراق، محەمەد شیاع سودانی رایدەگەیەنێت، چاوەڕوانی یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكوەزیرانن.
ئاوێنە: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا وتی "پیرۆزبایی لە نزار محەمەد سەعید ئامێدی دەکەین بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی کۆمار".
وتیشی "ئەم هەنگاوە گرنگە پڕۆسەی دیموکراسی بەردەوام لە وڵاتەكەمان بەهێز دەکات و چوارچێوەی دەستوری تەواو دەکات و رێزگرتن لە ئیرادەی گەلەکەمان بەرجەستە دەکات، كە لە ڕێگەی بەشدارییە ناوازەكەیان لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەرلەماندا دەریانبڕی".
وەک سودانی لەبارەی سەرۆکوەزیرانی نوێ دەڵێت "لەگەڵ تەواوبوونی ئەم شایستە نیشتمانییە، چاوەڕوانی تەواوكردنی شایستەی یەكلاكەرەوەین بە پێکهێنانی حکومەتێکی هاوپەیمانی بەهێز، لەساییەی بنەما نیشتمانی و دەستورییەکان".
راشیگەیاند "حكومەتێك هێزە چەکدارەکانمان بەهێز بكات بە هەموو یەكەكانیەوە بۆ جێبەجێکردنی یاسا و كۆكردنەوەی هێزی چەك".
"رێگەنەدات ئاسایشی وڵات رووبەڕووی مەترسی بكرێتەوە و کارکردن بۆ پاراستنی سەروەری عێراق و بەرژەوەندییە باڵاکان بكات، جگە لە رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابوورییەکان". سەرۆکوەزیرانی عێراق وایوت