عەلی زەیدی بەبۆنەی چەژنی نیشتیمانی عێراق چەند پەیامێکی گرنگی راگەیاند
  2026-10-03     

سەرۆکوەزیرانی عێراق بە بۆنەی جەژنی نیشتمانی کۆماری عێراق لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ چەند پەیامێکی خستە روو و ئاماژە بەوەدەکات کەلە قورسترین دۆخدا بەرپرسیاریەکەی هەڵگرتووە و دەشڵێت "بەردەوام دەبین لە رووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی".

 

ئاوێنە: عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وتاریدا و وتی "بەرەو بودجەی بەرنامە و ئەنجام هەنگاو دەنێین بۆ ئەوەی خەرجی حکومی بە ئەنجامەکانەوە بەستراوە بێت".

وتیشی "بەردەوام دەبین لە روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی، پاراستنی سەروەت و سامانی گشتی و بەهێزکردنی چاودێری خۆپارێزی".

بەوتەی زەیدی، لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدا "بەرپرسیارێتی" عێراقی هەڵگرتووە و رووبەڕووی ئاستەنگە بەدوای یەکەکان بوونەتەوە كە "پێویستی كرد لەسەرمان بەرژەوەندییەکانی عێراق و ئاسایش و سەروەری و بڕیاری نیشتمانی هەبوو لەلێکەوتەکانی ململانێكانی ناوچەکە بپارێزین".

ئەوەش بەشێکی دیکە لە قسەکانی سەرۆکوەزیرانە:

ـ پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکەم بە بۆنەی جەژنی نیشتمانییەوە، لە 3ی تشرینی یەکەمدا یادی سەربەخۆیی وڵاتەکەمان دەکەینەوە کە زیاتر لە 90 ساڵە وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ دانی پێدا دەنرێت.
ـ عێراق یەکەم دەوڵەتی عەرەبی بوو پەیوەندی بە کۆمەڵەی گەلانەوە کرد و بەشداری کرد لە دامەزراندنی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.
ـ چیرۆكی عێراق کۆنترە لەم مێژووە، لەدایکبوونی شارستانییەتی مرۆڤایەتی دۆكۆمێنت كردووە؛ لەسەر ئەم خاكە نوسین و یاساکان لەدایک بوون.
ـ عێراق لە پاش سەربەخۆییەوە بە قۆناغی ئاڵۆزدا تێپەڕی کە بووە هۆی لەدەستدانی دەرفەتی گەشەپێدان، بەهۆی ناسەقامگیری سیاسی و گەڕانەوەی دووبارە بۆ خاڵی سفر.
ـ دوای ساڵی 2003، هاوڵاتییانی عێراق ئەزموونی دەوڵەتی دیموکراتیان تاقی کردەوە و قوربانی گەورەیان دا بۆ پاراستنی و دەستورێکی هەمیشەییان پەسەند کرد کە دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات بچەسپێنێت.
ـ لە 30ی ئەیلولی 2026، دەوڵەتی عێراق سەروەری خۆی تەواو کرد، بە کۆتاییهاتنی ئەركی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
ـ ئێمە ئەمڕۆ دەوڵەتێکین کە خاوەنی بڕیاری خۆیەتی، خاک و ئاسمانی خۆی دەپارێزێت و چەک لەژێر دەسەڵاتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندا دەبێت.
ـ سەرەڕای ئاستەنگە سەختەکان، عێراق بەردەوامە لە سیاسەتێکی دەرەکی هاوسەنگ کە بەرژەوەندی نیشتمانی باڵا رەچاو دەکات و پەیوەندییەکانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و ڕێزگرتنی هاوبەش بونیاد دەنێت.
ـ ئاستەنگە ئابورییەکان و بارودۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئاڵۆزتر دەبن و ئێمە کار بۆ روبەڕوبوونەوەیان دەکەین لە ڕێگەی ئابورییەکی هەمەچەشنتر، پەرەپێدانی هاوبەشی کاریگەر لەگەڵ وڵاتانی جیهان، بوژاندنەوەی کەرتی تایبەت و ڕەخساندنی هەلی کار.
ـ بەردەوام دەبین لە جێبەجێکردنی پێشنیازی ملیۆنێک پارچە زەویی نیشتەجێبوون، دامەزراندنی سندوقی نەوەکان وەک دڵنیاییەک بۆ داهاتووی منداڵەکانمان، دروستکردنی شارە ئابوورییەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان تاوەکو عێراق ببێتە ڕێگەی بازرگانی، تێپەڕگەی ووزە، ناوەندێکی وەبەرهێنان و پردێک لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوادا.
ـ عێراق بە رۆڵەكانی و هاوسەنگی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی خۆی، لە قۆناغی قەیرانەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ قۆناغی بونیادنانی داهاتوو،و گەورەترین پێویستیی ئەمڕۆمان پاراستنی یەکڕیزیمانە لە نیشتمانێکدا کە جێگەی هەمووان بێت.
ـ بەڵێن بە عێراقییەکان دەدەین کە بەرژەوەندی عێراق لە سەرووی هەموو شتێکەوە بمێنێت، هاووڵاتی چەقی بایەخدان بێت و دەوڵەتی بەهێز و دادپەروەر ئامانجمان بێت.

زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×