تاران: عێراق لەسنووردارکردنی ترانزێت لەگەرووی هورمز بەخشرا
  2026-04-04     

ئێران دەڵێت بەهۆی هەڵوێستییەکانیەوە، عێراق لەسنووردارکردنی ترانزێت‌و تێپەڕین بەگەرووی هورمزدا بەخشرا

 

ئاوێنە: فەرماندەی قەرارگای خاتەم ئەلئەنبیای سوپای پاسداران، ڕایگەیاند، عێراق لە سنووردارکردنی ترانزێت لەڕێگەی گەرووی هورمزەوە دەبەخشرێت.

بڕیارەکە ئاماژەیە بۆ مامەڵەی باش‌و ئیمتیازاتدان بە بەغدا، لەکاتێکدا تاران دەستی توندتر دەکات بەسەر ئەو رارەوە ستراتیژییە دەریاییە.

وڵاتانی دیکە کە هەمان ئیمتیازیان دراوەتێ بریتین لە"روسیا، چین، هیندستان، پاکستان‌و بەنگلادیش؛ مالیزیا، فلیپین‌و تایلەند"، کە دوای ڕێککەوتن لەگەڵ تاران مۆڵەتی ترانزێتیان پێدرا.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×