سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای كۆبونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان، واده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دیاری ده‌كرێت.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی گرێ‌دراو به كاری په‌رله‌مان له قۆناغی داهاتودا كۆبوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی له گرنگی په‌له‌كردن له تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایانه كردۆته‌وه كه ئه‌وله‌ویه‌تن بۆ ژیانی هاوڵاتیان و سه‌قامگیریی ده‌وڵه‌ت به‌هێز ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی ده‌نگدان له‌سه‌ر لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه‌وه‌و وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، دوای كۆبونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان، واده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دیاری ده‌كرێت.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له كۆبونه‌وه‌كه‌یدا جه‌ختی كردۆته‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتییه ده‌ستورییه‌كانی خۆی و كاركردنی جدی بۆ ته‌واوكردنی دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و به‌هێزكردنی سه‌قامگیریی سیاسی.