میلیشیایه‌كی عێراقی: هێرشمان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ی ئه‌مریكی له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا
  2026-03-21     

گروپی میلیشیای ئه‌سحابولكه‌هف، به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ هێرشی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا راگه‌یاند.

ئاوێنه‌: گروپه‌كه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی، بنكه‌ی ئه‌مریكی (ڤیكتۆریا)ی له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به‌ درۆن كردوه‌ته‌ ئامانج."

گروپی ئه‌سحابولكه‌هف كه‌ به‌شێك له‌ مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق، جه‌ختی كردۆته‌وه‌، مقاوه‌مه‌ی ئه‌وان زیاتر په‌ره‌ده‌سێنێت.

گروپه‌كه‌ داواشی له‌ هاوڵاتیان كردوه‌، له‌ بنكه‌كانی ئه‌مریكا و له‌و ناوچانه‌ دوربكه‌ونه‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا تێیاندا جێگیرن.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×