هادی عامری، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مریكاو ئیسرائیل بۆ سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و ئاشكراشیده‌كات كه تاوه‌كو ئێستا له‌و هێرشانه‌دا زیاتر له 60 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و 100 چه‌كداری دیكه‌ش برینداربون.
ئاوێنه: هادی عامری، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر باره‌گاو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.
سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در وتوشیه‌تی، داوا له په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق به‌تایبه‌ت وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌كه‌ین، جوڵه‌ی به‌په‌له و جدی بكه‌ن بۆ دانانی سنورێك بۆ ده‌ستدرێژییانه كه تاوه‌كو ئێستا بۆته مایه‌ی كوژرانی زیاتر له 60 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی و برینداربونی 100 چه‌كداری دیكه.
هادی عامری جه‌ختی كردۆته‌وه كه ئه‌و ده‌ستدرێژییانه هیچ كاریگه‌رییان له‌سه‌ریان نابێت جگه له‌وه‌ی سورتر پێداگرتریان ده‌كات له‌سه‌ر به‌جێهێنانی به‌رپرسیارێتی خۆیان بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌روه‌ریی عێراق و كه‌رامه‌ت و یه‌كێتی خاك و گه‌له‌كه‌ی.