فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت كه له به‌غدا ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون بۆردومان كراون و ئه‌وه‌ش به پێشێلكردنی ته‌واوی په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه مه‌ترسیدارو بێپێشینه‌یه ده‌كه‌ین كه خۆی ده‌بینێته‌وه له كردنه ئامانج هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و بۆردومانكردنی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون.
وتوشیه‌تی، ئه‌م رێبازه پێشێلكردنی ئاشكرای ته‌واوی به‌ها مرۆییه‌كان و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، هه‌ر پاساوێك بۆ كردنه ئامانجی كه‌سه‌كان له‌ناو قوڵایی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوندا، پاساوێكه له‌ڕوی یاسایی و ئه‌خلاقییه‌وه پوچه‌ڵه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه گۆڕینی ماڵه‌كان و كۆڵانه‌كان بۆ گۆڕه‌پانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی، تاوانێكی ته‌واوه‌تییه‌و ئامانج لێی شكاندنی ئیراده‌و تۆقاندنی خه‌ڵكی بێتاوانه.
هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی، ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر هاوڵاتی له‌نێو گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر پیرۆزترین مافه‌كانی مرۆڤ و كردنه ئامانجی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به تاوان ناسێندراوه.