پەرلەمانی عێراق بە نهێنی کۆدەبێتەوە
  2026-03-07     

ئەمشەو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی بەرپرسە ئەمنییەکان کۆبوونەوەی خۆی گرێدەدات، بەگوێرەی میدیاکان، کۆبوونەوەکە لەبارەی دۆخی ئەمنی ناوچەکە و بەشداری حکومەتی فیدراڵە لە جەنگەکەدا. 

 

ئاوێنە: میدیای یەکێتی لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرای دەکات، ئەمشەو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە نهێنی کۆبوونەوەیەکی داخراو ئەنجام دەدات.

سەرچاوەکە وتیشی "کۆبوونەوەکە لەبارەی دۆخی ئەمنی ئێستای ناوچەکەیە کە تەنیا بەرپرسە ئەمنییەکان ئامادە دەبن".

لەبارەی ئەوەی ئایا لەکۆبوونەوەکە بڕیاری بەشداریکردنی عێراق لەجەنگدا دەدرێت؟ بەرپرسە شیعەکان بە میدیای یەکێتییان وتووە "ئەستەمە بتوانن بڕیار لە بەشداریکردنی جەنگ بدەن، بەڵکو وەکو بڕیارێک تایبەتە بە بەپرسە سیاسییەکانی عێراقەوە و تاوەکو ئێستاش نیەتی بەشداریکردنیان نییە".

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×