ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق رایگه‌یاند، داخستنی ئاسمانی وڵات به‌ڕوی گه‌شته ئاسمانییه‌كاندا بۆ ماوه‌ی 72 سه‌عاتی دیكه درێژده‌كرێته‌وه.
ئاوێنه: ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بڕیار درا به درێژكردنه‌وه‌ی داخستنی ئاسمانی وڵات به‌ڕوی سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ ماوه‌ی 72 سه‌عاتی دیكه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، درێژكردنه‌وه له سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه ده‌بێت تاوه‌كو سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه، ئه‌وه‌ش وه‌ك رێكارێكی خۆپارێزیی كاتی.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رده‌وامه بۆ دۆخی ئه‌منی و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی ناوچه‌كه و به‌گوێره‌ی پێشهاته‌كان دوباره دۆخه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێته‌وه.