کەناڵ ١٢ـی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل توانیویانە عەلی ئەسغەر میرحیجاز، ڕاوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی و بەڕێوەبەری نووسینگەکەی لە تاران بکوژن.
ئاوێنە: ئیسرائیل و ئەمریکا بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر ئێران و بە ئامانجگرتنی بەرپرس و ئەفسەرە باڵاکانی وڵاتەکە و یەکێکی دیکە لە ڕاوێژکارە باڵاکانی عەلی خامنەییان بە ئامانج گرت.
کەناڵ ١٢ـی ئیسرائیلی لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، لە هێرشێکدا بۆسەر تاران عەلی ئەسغەر میرحیجاز کوژراوە، کە ڕاوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی بووە و لە هەمان کاتیشدا بەڕێوەبەر نووسینگەی خامنەیی بووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، کە تا ئێستا توانیویانە ٤٩ فەرماندەی سەربازیی و بەرپرسی باڵای ئێران بکوژن.