به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی و هومام حه‌مودی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوانیاندا نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی ئه‌مریكا دانوستانه‌كانی ته‌واونه‌كردون و وێڕای بونی ده‌رفه‌تی ئاشتی، په‌نای بردۆته به‌ر بژارده‌ی جه‌نگ.
ئاوێنه: ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، هومام حه‌مودی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی پێشوازی كردوه له بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی و وه‌فدێكی یاوه‌ری و له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا په‌ره‌سه‌ندنه مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌مڕۆی ناوچه‌كه‌یان به‌هۆی ده‌ستدرێژی ئه‌مریكاو ئیسرائیله‌وه بۆ سه‌ر ئێران و كشانی شه‌ڕ به‌ره‌و وڵاتانی ناوچه‌كه، تاوتوێ كردوه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردولا نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه ئه‌مریكا ره‌وتی دانوستانه دیپلۆماسییه‌كانی ته‌واو نه‌كردوه‌و وێڕای بونی ده‌رفه‌تی ئاشتی، په‌نای بردۆته به‌ر بژارده‌ی جه‌نگ.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هومام حه‌مودی هۆشداری داوه له‌وه‌ی كه "سه‌ره‌نجامه وێرانكه‌ره‌كان"ی جه‌نگ له‌ڕوی ئه‌منی و ئابوری و سیاسییه‌وه، ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌بێت و كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر هه‌مو جیهان ده‌بێت.
هومام حه‌مودی جه‌ختی كردۆته‌وه له‌سه‌ر پێویستی دروستكردنی هه‌ڵوێستێكی ناوچه‌یی بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی زمانی هێز و هه‌ژمون و داواشی كردوه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كان بكه‌ن و بانگه‌واز بۆ راگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بكه‌ن.