بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه‌و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه جارێكی دیكه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری تێدا نییه.
ئاوێنه: سبه‌ی سێشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه جارێكی دیكه ته‌وه‌ری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری تێدا نییه.
به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، تێیدا ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌درێت كه هه‌مواره‌كه تایبه‌ته به لیژنه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌نگیش له‌سه‌ر ناوی لیژنه‌كان و ئه‌ركه‌كانیان ده‌درێت.
ته‌وه‌ری سێیه‌م و كۆتایی دانیشتنه‌كه ته‌رخان كراوه بۆ گفتوگۆی گشتی.
