2019-09-24   2413     
هونەرمەند و شێوەکار ئەنوەر شێخانی بەهۆی نەخۆشیەکی کوشندەوە، سەرلەبەیانی ٢٣ی ئەیلول لەتەمەنی ٦٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئاوێنە: ئەنوەر شێخانی ساڵی ١٩٥١ لەهەولێر لەدایکبوەو ساڵی ١٩٧٠ دەستی بەکاری هونەری کردووە لە تیپی پێشڕەوی سەر بەسکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان.
ساڵی 1976 بۆ ماوەی ساڵێک بوەتە بەڕێوبەری ھونەری کۆمەڵ و ھونەر و وێژەی کورد مەڵبەندی گشتی، دامەزرێنەری کۆمەڵەی ھونەرمەندانی کوردستان/ هەولێرە.