برازایەكی شێخ جەعفەر بەرزنجی بۆ ئاوێنە: شێخ جەعفەر لە نەخۆشخانەیەو گیانی لەدەست نەداوە
  2024-07-26       2166       

برازایەكی شێخ جەعفەر بەرزنجی، پارێزگاری پێشوتری سلێمانی لە سەردەمی بەعس، بە ئاوێنەی راگەیاند، شێخ جەعفەر بەرزنجی ماوەی 20 رۆژە لە عەممانی پایتەختی ئوردن لە نەخۆشخانەیەو گیانی لەدەست نەداوە.

ئاوێنە: دڵشاد شێخ وەهاب عەبدولكەریم، برازای شێخ جەعفەر بەرزنجی لە لێدوانێكدا بە ئاوێنەی راگەیاند، شێخ جەعفەر بەهۆی نەخۆشییەكی هەناوییەوە ماوەی 20 رۆژە لە عەممانی پایتەختی ئوردن لە نەخۆشخانەیەو  گیانی لەدەست نەداوە.

پێشتر یەكێك لە خزمانی شێخ جەعفەر بەرزنجی بە ئاوێنەی راگەیاند كە ناوبراو بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

شێخ جەعفەر بەرزنجی، لە ساڵی 1938 لە ناوچەی قادركەرەم لەدایكبوە، ئەو لە ساڵی 1980 لەدوای ئەرشەد زێباری كرایە پارێزگاری سلێمانی تا ساڵی 1990، سەردەمەكەی ئەو بەڕەشترین‌و تۆقێنەرترین‌و پڕ لەكوشتارترین 10 ساڵی شاری سلێمانی‌و سنوری ئەم پارێزگایە دادەنرێت.


 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×