"عێراقییەكان ساڵانە نیو ملیار مریشك دەخۆن"
  2024-07-26       165       

نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابوریی عێراقی دەڵێت، دەرفەتی گەورەی وەبەرهێنان هەیە لە كەرتی كێڵگەی پەلەوەریداو عێراقییەكان ساڵانە نیو ملیار مریشك دەخۆن.

ئاوێنە: نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابوریی عێراقی، ئەمڕۆ هەینی، لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك رایگەشیگەیاندوە، بەرهەمی ناوخۆیی مریشك لەعێراق ساڵانە 200 هەزار تۆن گۆشتە و هەروەها عێراق ساڵانە 800 هەزار تۆن گۆشتی مریشك هاوردە دەكات.

ئاماژەی بەوەشداوە، گرنگترین ئەو وڵاتانەی كە مریشك هەناردەی عێراق دەكەن بریتین لە ئێران و توركیاو بەرازیل و ساڵانە لە عێراق یەك ملیۆن تۆن گۆشتی مریشك بەكاردەهێنرێت.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە مانگانە هەر تاكێكی عێراقی بە تێكڕا یەك مریشك دەخوات. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×