كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما نزم دەبنەوەو خۆڵبارینێكی سوك دەبێت
  2024-07-26       300       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو بڵاوكردەوەو دەڵێت، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوەو خۆڵبارینێكی سوك دەبێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونى تۆزێکى سوک لەهەواداو پلەکانی گەرماش بە شێوەیەکى گشتى کەمێک نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونى تۆزێکى سوک لەهەواداو پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزن بەشێوەیەك كە کەمێک نزمتر دەبن لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 42، سلێمانی: 40، دھۆک: 40، کەرکوک: 44، ھەڵەبجە: 41، سۆران: 39، گەرمیان: 44 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×