"داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 15.7 ملیار دینارە"
  2024-07-26       149       

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 20ی 7 تا 26ی 7ی 2024، زیاتر لە 15.7 ملیار دینارە كە 85%ی نەختینەیە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 20ی 7 تا 26ی 7ی 2024، زیاتر لە 15 ملیارو 714 ملیۆن و 365 هەزار دینارە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 13 ملیارو 397 ملیۆن و 901هەزار دیناری واتە 85%ی نەختینەیەو هەروەها 2 ملیارو 316 ملیۆن و 463 هەزار دیناری واتە 15%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×