میدیاى فەرمیى تورکیا: رێککەوتن کراوە و دوای 100 ساڵ تورکمانێک دەبێتە پارێزگاری کەرکوک
  2024-07-25       1453       

چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسیی تورکیا بە کەناڵى "تەرەتە"ـى حکومەتى تورکیایان راگەیاندووە، بە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی تورکیا، "کورد، عەرەب و تورکمان" گەیشتوون بە رێککەوتن لەسەر دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک، کەناڵەکە روونی نەکردووەتەوە مەبەستى چ لایەنێکى کوردییە.

ئاوێنە: سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، تورکیا ماوەیەکی زۆرە کار لەسەر جێبەجێکردنی مۆدێلی خولی بۆ دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک دەکات و دواجاریش هەوڵەکان سەریانگرتووە. بەگوێرەی رێککەوتنەکە، کورد، عەرەب و تورکمان بەشێوەی خولی پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەردەگرن. وەکو تەرەتە دەڵێت، "بەهەوڵە دیپلۆماسییەکانی تورکیا دوای 100 ساڵ بۆ یەکەمجار تورکمانێک دەبێتە پارێزگاری کەرکوک".

تەرەتە کە میدیای فەرمی تورکیایە، بە پشتبەستن بە سەرچاوە دیپلۆماسییەکان باسی لەوەشکردووە، یەکێک لە خاڵەکانی ریککەوتنەکە لەسەر ئەوەیە، پێویستە مۆڵەت بەبوونی پارتی کرێکارانی کوردستان لە سنووری کەرکوک نەدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×