ئاستەنگییەکانی بەردەم یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانیی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا
  2024-07-16       167       

بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی ئاسوودە بەشداری کەسایەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە گفتوگۆیەکی کراوەدا ئاستەنگییەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی تاوتوێ کران.

دوێنێ لە شاری سلێمانی، بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی ئاسوودە بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان و ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان و کەسانی پسپۆر و شارەزا لە بوارەکەدا و نوێنەرانی دامودەزگا حکومییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە گفتوگۆیەکی کراوەدا، بەوردی گشت ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانیی تاوتوێ کران.

لە گفتوگۆکەدا بە وردی باس لە جێبەجكردنی یاساکە و پێشنیار بۆ ڕەشنووسی یاساکە کرا.

یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی، کە یاسای ژمارە ٨ـی ساڵی ٢٠١١یە، وەک چالاکوانان و چاودێرانی جێبەجێکردنی یاساکە باسی دەکەن، نەتوانراوە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و تا ئێستا ئاستەنگ و ڕێگریی زۆر لەبەردەم جێبەجێکردنیدا هەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×