پارتى له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ى گه‌رمیان هاته‌ده‌نگ
  2024-07-16       286       

مه‌كته‌ب سیاسییه‌كى پارتى له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ى گه‌رمیان كه‌ بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانى ئه‌و حزبه‌ كرایه‌ ئامانج هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هەڤاڵانمان لەهەرشوێنێک بن پشتیوانیی‌و بەرگریان لێدەکەین".

هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی‌و هاوكات بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک ـ گەرمیانی پارتى ئاشكرایكردوه‌، "ئێمە بەتوندی ئیدانەی هەر جۆرە کردەوەیەکی ناڕەوا دەکەین‌و هەڤاڵانمان لەهەرشوێنێک بن پشتیوانیی‌و بەرگرییان لێدەکەین".

وتوشیه‌تى:"داوا لەلایەنە ئەمنیە پەیوەندیدارەکانی دەڤەرەکە دەکەین لێکۆڵینەوەی وردو جدى بکەن‌و بکەرانی ئەم کردەوەیە ئاشکرابکەن‌و ڕادەستی دادگا بکرێن".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌، "ئەمجۆرە کردەوانە دەبنە هۆی دروستکردنی ناسەقامگیریی‌و دڵەڕاوکێ بۆ لایەنە سیاسییەکان‌و هاوڵاتییان‌و بەدڵنیاییەوە بەرژەوەندیی گشتیی دەخاتە مەترسیەوە، ئێمە لەپارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنەی ئەم هێرشە دەکەین‌و لەهەمانکاتیشدا پشتیوانیی هەر هەنگاوێک دەبین بۆبنبڕکردنی کردارو هێرشی لەمجۆرە".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، سەرلەبەیانی دوێنێ 15ی تەمموزی 2024، ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی 22ـی گەرمیان لەکاتی بەڕێکەوتنی بۆ دەوامی فەرمی حزبی، ئۆتۆمبێلەکەی تەقیه‌وه‌و دواتر ڕاگه‌یه‌نرا بۆمبى لكێندراو بوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×