لەسەر هەناردەکردنەوەى نەوتى وەزیراى سامانە سروشتییەکان زانیارى ئاشکرا دەکات
  2024-07-15       221       


وەزیری سامانە سرووشتییەکانى حکومەتى هەرێم بەوەکالەت ڕایگەیاند، ھیچ رێگرییەك لە ھەمواركردنەوەی گرێبەستە نەوتییەكان ناكەن و دەشڵێت: تائێستا کۆمپانیاکان بە پێشنیارى کەمکردنەوەى خەرجى دەرهێنانى نەوت ڕازى نەبوون.

كەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەكانى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، ئەو پێشنیارانەی کە وەزارەتی نەوتی عێراق کردوویانە بۆ کۆمپانیاکانی نەوت، تا ئێستا کۆمپانیاکان پێی ڕازی نین.

ئاماژەى بەوەکرد، ئەو بڕە پارەیەی کە حکومەتی عێراق بۆ بەرهەمهێنانی یەک بەرمیل نەوتی لە هەرێمی کوردستان دیاری کردووە، زۆر کەمترە لە خەرجی بەرهەمهێنانی یەک بەرمیل نەوت لەلایەن کۆمپانیاکانەوە.

وەزیری سامانە سرووشتییەكان بەوەکالەت وتیشى: ھیچ رێگرییەك لە ھەمواركردنەوەی گرێبەستە نەوتییەكان ناكەین و تێگەیشتنێكی باشیش ھەیە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×