وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا پرۆسەی‌ گواستنەوەو دابەزاندنی‌ خوێندکاران بۆ ساڵی‌ نوێی‌ خوێنـدن ڕادەگەیەنێت
  2024-07-14       220       


وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینەوەی‌ زانستی‌ پرۆسەی‌ گواستنەوەو دابەزینی‌ خوێندکاران/ قوتابیان بۆ ساڵی‌ نوێی‌ خوێنـدنی‌ (2024-2025) بەشێوەی‌ ئەلیکترۆنی‌ ڕادەگەیەنێت، کە پرۆسەکە لەڕێکەوتی‌ (2024/7/15) تاکوو (2024/8/31) بەردەوام دەبێت.

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، بەمەبەستی‌ بەرچاوڕونی‌ بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەی‌ دەیانەوێت پرۆسەی‌ گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، كلیك لەسەر ئەم لینکە فێرکارییەی‌ خوارەوە بكەن، دواتر دەست بکەن بەپرۆسەکە بۆ ئەوەی‌ ڕوبەڕوی‌ هەڵە نەبنەوە، لەهەمانکاتدا هەر خوێندکارو قوتابیەک پرسیار یان سەرنجێکی‌ هەبێت، وێڕای‌ خوێندنەوەی‌ دەقی‌ ڕێنماییەکان، دەتوانێت پرسیارەکانی‌ لەڕێگەی‌ لینکی‌ هاوپێچ ئاراستەی‌ تۆماری‌ هەریەک لەزانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.

تێبینی‌:

١/ قوتابی‌ و خوێندکار لە ناو ئەکاونتی‌ تایبەتی‌ خۆیەوە دەتوانێت لەڕێگەی‌ کورتەنامەوە گفتوگۆ لەگەڵ تۆماری‌ کۆلێژ یان تۆماری‌ گشتی‌ی زانکۆکان بکات، بۆ هەر پرسیار و ڕوونکردنەوەیەک. 

٢/ ئەگەر قوتابی  (یوزەرنەیم و پاسۆردی‌) نەبوو، یاخود لە یادی‌ کردبێت، بۆ چوونە ناو سیستمی‌ گواستنەوە و دابەزین، ئەوا بە ژمارەی‌ تاقیکردنەوەی‌ پۆلی‌ دوانزەی‌ ئامادەیی دەبات لە تۆماری‌ زانکۆکەی‌ پرۆسەکە ئەنجام دەدات.

٣/ بۆ ئەنجامدانی‌ پرۆسەی‌ گواستنەوەو دابەزین پێویست ناکات هیچ قوتابی‌ و خوێندکارێک سەردانی‌ وەزارەت بکات، چونکە پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنی‌ ئەنجام دەدرێت.

٤/ پێویستە لەو ماوەی‌ دیاری‌ کراوە، خوێندکاران و قوتابیان مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەی‌ ئەم ماوەیە مامەڵەکەی‌ جێبەجێ ناکرێت.

بۆ ئەنجامدانی‌ پرۆسەی‌ گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەی‌ خوارەوە بکەن:
regayzanko.com

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×