کۆمیسیۆن: سبەی دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان
  2024-07-14       167       


كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ڵێت، سبه‌ینێ دوا واده‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی لیستی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.

ئاوێنه‌: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، دوایین واده‌‌ بۆ وه‌رگرتنی لیستی كاندیدانی هاوپه‌یمانێتی‌و حزب‌و كاندیدانی سه‌ربه‌خۆو كاندیدانی پێكهاته‌كان كه‌ خواستی به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان هه‌یه‌، سبه‌ینێ دوشه‌ممه‌یه‌.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، تا كۆتایی ده‌وامی فه‌رمیی ڕۆژی دوشه‌ممه‌ 15ی 7ی 2024، لیستی ناوی كاندیده‌كان وه‌رده‌گیرێت.

ئاماده‌كارییه‌كانی‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ خولی‌ شه‌شه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌رده‌وامه‌ كه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی‌ 20ی‌ 10ی‌ 2024 به‌ڕێوه‌بچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×