"ئەم هەفتەیە لیستی موچەی مانگی 7 ڕەوانەی بەغدا دەکرێت"
  2024-07-13       510       

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە لیستی موچەی مانگی حەوت ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

ئاوێنه‌: سەرچاوەكە به‌میدیای‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ وتووه‌، "لیستی موچەی مانگی حەوتی وەزارەت‌و دەستەکان بۆ ئێمە نێردراوە، دوای تەواوکردنی وردبینی ئەم هەفتەیە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت".

هه‌رچه‌نده‌ وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حکومەتی هەرێم ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ لەڕۆژی 10ی هەموو مانگێک لیستی ناوی موچەخۆران لەوەزارەتەکان‌و دەستەکان وەردەگرێت‌و دوای وردبینی ڕەوانەی بەغدای دەکات، به‌ڵام هه‌مو مانگێك كێشه‌ی‌ دواكه‌وتنی‌ ناردنی‌ لیستی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆان دواده‌كه‌وێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×