كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما دادەبەزن
  2024-07-13       209       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو بڵاوكردەوەو دەڵێت: ئەمڕۆ شەممە، پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری خۆڵبارینێكی سوك لە ناوچەكانی باشوری هەرێم هەیە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری دروسبونی تۆزێکی سوک لەناوچەکانی باشوری هەرێم.

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما، 1 تا 3 پلە نزمتر دەبن لە چاو تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 42، سلێمانی: 41، دھۆک: 40، کەرکوک: 43، ھەڵەبجە: 42، سۆران: 41، گەرمیان: 45 پلە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×