بە بڕیاری سوودانی لیوایەکی سوپای عێراق لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
  2024-07-12       558       

بە فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق سوودانی، شوکر ڕەوزان نەعێمی فەرماندەی فیرقەی ١٤ـی سوپای عێراق لە پۆستەکەی دورخرایەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، محەمەد شیاع سوودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی دەرکردووە بە دوورخستنەوەی لیوا شوکر ڕەوزان نەعیمی فەرماندەی فیرقەی ١٤ـی سوپای عێراقی لە پۆستەکەی.

شوکر ڕەوزا لە ١٤ـی مانگی نیسانی ٢٠٢٣ ئەرکی فەرماندەیی فیرقەی ١٤ـی سوپای عێراقی لەلایەن وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە پێبەخشرا و بووە شوێنگرەوەی لیوا عەبدوڵا ڕەمەزان سبوری کە لە ئێستادا فەرماندەی ئۆپوراسیۆنەکانی نەینەوایە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×