توركیا دەڤەری برادۆست تۆپباران دەكات و دو هاوڵاتی مەدەنی برینداردەبن
  2024-07-12       239       

سوپای توركیا، ئەمڕۆ هەینی، كۆستانی لۆلان و بناری چیای شەكیوی لە دەڤەری برادۆست تۆپباران كردون، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان دو هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی تۆپبارانەكەوە برینداربون.

ئاوێنە: بەپێی میدیای نزیك لە پەكەكە، ئەمڕۆ هەینی، سوپای توركیا تۆپبارانی کوێستانی لۆلان و بناری چیای شەکیوی لە سنوری برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێر کرد.

زانراوە بە هۆی تۆپبارانەکەوە دو هاوڵاتیی مەدەنیی برینداربون، بەڵام بە هۆی ئەگەری دوبارە تۆپباران کردنی سنوورەکەوە تیمەکانی تەندروستی ئۆتۆمبێلی فریاگوزارییان ڕەوانەی شوێنی تۆپبارانکردنەکە نەکردوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان یەكێك لە بریندارەكان لەلایەن هاوڵاتیانەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەو ئەویدیكەیان بەهۆی سوكی برینەكەیەوە رەوانەی نەخۆشخانە نەكراوە.

هاوكات هەر ئەمڕۆ سوپای توركیا بۆردومانی سنوری پارێزگای دهۆکی کردوە بەڵام تا ئێستا زیانەکانی ئەم بۆردومانە نەزاندراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×