پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو
  2024-07-12       242       

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات لە 48 سەعاتی داهاتودا خۆڵبارینێكی سوك رو لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بكات و سبەی شەممەش پلەكانی گەرما چەند پلەیەك نزم ببنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بونی تۆزێکى سوک بەتایبەتى لەپارێزگاى کەرکوک و ناوچەکانى باشوری هەرێم. 

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە ناوچەکانى باکورى هەرێم کەمێک بەرزتر دەبنەوە لەچاو تۆمارکراوەکانى دوێنێ، بەڵام لەپارێزگاى کەرکوک و ئیدارەى گەرمیان کەمێک نزمتر دەبنەوە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونى تۆزێکی سوک لەناوچەکانی باشوری هەرێم و هەروەها پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلە نزمتر دەبن بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 45، سلێمانی: 41، دھۆک: 43، کەرکوک: 45، ھەڵەبجە: 44، سۆران: 40، گەرمیان: 46 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×